دواڕۆژ : هاوری دوکانی
ئامارەکانی جەژنی قوربان لە سنوری دوکان مەترسی دارن، لەوبارەیەوە دکتۆرە زەینەب محمەد پزیشکی ئێشگر لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید غەریب هەڵەدنی بەدواڕۆژی ڕاگەیاند: لە ماوەی هەر چوار ڕۆژی جەژندا یانزە کەس بە هۆی ڕو،داوی هاتوچۆ بریندار بوون و دوو شۆفێریش گیانیان لە دەستداوە.
وتیشی "دوانزە کەسی تر لەکاتی مەلەکردندا بە سەختی بریندار بوون بەهۆی فڕێدانی شوشەوە بۆ ناو زێی دوکان کە برینی زۆربەیان مەترسی دار بووە".
گەشتیارێکی عەرەبیش لەکاتی مەلەکردن لە دەریاچەی دوکاندا خنکا، دکتۆرە زەینەب وتیشی چەندین حاڵەتی تری نەخۆشی بەهۆی زۆر خواردن لە ڕۆژانی چەژن بوونیان هەبووە، سەرجەم نەخۆشەکان چارەسەری پێوستیان بۆ کراوە.
ڕائید بەرهەم شێرزاد بەڕێوەبەری هاتوچۆی دوکان بە دوارۆژی وت "ڕووداوەکانی هاتوچۆ لەچاو جەژنی قوربانی ڕابردوو ڕوویان لە زیاد بون کردوە کە زۆربەیان بە هۆی پا بەند نەبون بوە بە ڕێنمایەکانی هاتوچۆوە".
وتیشی "بەهۆی هاتنی گەشتیارێکی زۆری عەرەب لۆدی زۆر لەسەر شەقامەکان دروستبووە بەتایبەتی لە سەیرانگاکان، بۆیە دەبێت شۆفێران بە وریاییەوە شۆفێری بکەن خۆیان بە دور بگرن لە خواردنەوەی مەی".
- 17-09-2016
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 8,148 times
Write your comment about this item!