- ماراسۆنی هیوا لە #سلێمانی# بەڕێوەدەچێت.
- کاتژمێر 11:00ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا دەستیان بە بۆردومانکردنی ناوچەکانی دەڤەری #بەرواری باڵا#ی سەر بە شارەدێی #کانی ماسێ# کرد.
- هاوڵاتیانی میقدادیە خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و ڕێگەی سەرەکی نێوان #خانەقین# و باقوبەیان داخست بۆ داواکردنی دەست لەکارکێشانەوەی بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی دیالە و بەڕێوەبەری چەند دەزگایەکی تر.[1]
- سوپای تورک بە چەکی قورس گوندەکانی ئەزری، تۆبال و کدرۆ-ی سەربە بلبلێی کانتۆنی #عەفرین# تۆپباران دەکات.
- #کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان#- ئێران، 15 هەمین کۆنگرەی خۆی کۆتایی پێهێنا، کە تێیدا #عەبدوڵای موهتەدی# جارێکی تر بە سەرۆک هەڵبژێردرایەوە، یەکێک لە بڕیارەکانی کۆنگرەکەشیان کارکردن بوو بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی هاوبەش لەگەڵ حزبە کوردیەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
- هێزەکانی پۆلیسی تورکیا لە شارۆچکەی ئەردیشی سەربە شاری وانی باکوری کوردستان، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاوڵاتیان و دەیان سیاسەتمەداری کوردیان دەستگیرکرد.[2]
- کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەمڕۆ ڕەزامەندی ئەنجومەنی کۆمسیاران ڕاگەیاند بۆ مۆڵەتدان بەدامەزراندنی پێنج پارتی نوێ، کە یەکێکیان کوردییە.
- #خەسرەو گۆران# ئەندامی پەرلەمان لە فراکسیۆنی پارتی ئەمڕۆ لەکۆبوونەوەی پەرلەماندا نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد.[3]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 12,258 times
Write your comment about this item!