- وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، هەڵوێستی وڵاتەکەی لەسەر ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و ئه و پڕۆسەیە بە هەڵەیەکی گەورە ناودەبات.
- بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان لە شارۆچکەی چەلێی سەربە #جولەمێرگ#، شەوی ڕابردوو کاتژمێر 09:00 هەلیکۆپتەرێکی سوپای تورک لە جۆری سکۆرسکی، خراوەتە خوارەوە، کە 16 سەربازی تورکی تێدابووە و هەموویان بە برینداری لە ناوچەکە گوازراونەتەوە.سوپای تورکیش لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندووە، هەلیکۆپتەرێکی سوپا کاتێک بەنیازبووە بنیشێتەوە بە ڕۆکێتێکی گەریلاکانی هەپەگە بە ئامانج گیراوە و کەوتووەتە خوارەوە.[1]
- سەرۆک وەزیرانی تورکیا لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لەهەرێمی کوردستان پلانێکی نابەرپرسانەیە.
- ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی (#داعش#) گرتەی ڤیدییۆیی پێش هێرشەکەی سەر تارانی بڵاوکردەوە کە گروپێک خۆی ئامادەکردووه و بەکوردی قسە دەکەن و ڕایدەگەیەنن دەستی ئێران گەیشتووەتە موسڵ و سوریا و لیبیا، بۆیە دەبێت ڕێگریان لێ بکرێت.
- سایتی RTی ڕوسی بڵاویکردەوە لەپارێزگای #ئیلام#ی ڕۆژئاوای ئێران دەستدرێژی گوللە لەهاوڵاتیان کراوه و کەسێک کوژراوه و دوو کەسی دیکە برینداربوون.
- وەزارەتی ئاسایشی ئێران لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند لەچەند پرۆسەیەکی هەواڵگریدا لەپارێزگاکانی #کرماشان# و #کردستان# و ئازەربایجان و تاران 51 کەس ئەندامی داعش دەستگیرکراون.[2]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 11,120 times
Write your comment about this item!