$باکووری کوردستان$
- حکومەتی تورک ئاژانسی هەواڵی ژن نیوزی داخست بەو بەهانەیەی کە هەواڵی بەڕێوبەرە بەدیلگیراوەکانی میت و دانپێدانانەکانیان لە بارەی کۆمەڵکوژیی پاریسی بڵاوکردووەتەوە.[1]
$باشووری کوردستان$
- ئەمڕۆ لە تەنیشت فولکەی مامەڕیشە لە شاری کەرکووک، لە مەراسیمێکدا 33 هەمین ساڵیادی شەهیدکردنی #مامە ڕیشە# و هەڤاڵانیی (موحسین بیکەیسی و سەردار محەمەد) بەرز ڕاگیرا.[1]
- شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لە سێ وەزیر و هەر چوار پارێزگارەکەی هەرێمی کوردستان پێکهاتووە، لە شاری بەغدا بەشداری (کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ حکومڕانی لامەرکەزی) دەکات.[2]
- #مەسعود حەیدەر#، پەرلەمانتاری #بزووتنەوەی گۆڕان# لە پەرلەمانی عێراق، وەک چالاکترین ئەندام پەرلەمانی گەنجی عێراق خەڵاتکرا.[2]
- کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی #یەکێتی نیشتمانی کوردستان# دەستیپێکرد، #کۆسرەت ڕەسوڵ# عەلی، سەرپەرشتیاری کۆبوونەوەکە، بەهۆی باری تەندروستییەوە کۆبوونەوەکەی بەجێهێشت. کۆبوونەوەکە ڕۆژی کۆنگرەی یەکێتیی لە #03-03-2018#دا دیاریکرد[3]
- لەسەر داوای داواکاری گشتی و بە هاوکاری نووسینگەی دەزگای دەستپاکی لە #زاخۆ#، ئەمڕۆ #بژار مونیب#، سەرۆکی شارەوانی زاخۆ بۆ لێکۆڵینەوە برابووە دادگا، پاشان بە بڕیاری دادوەر دەستگیرکرا.[2]
- 365 ملیۆن دۆلار هاوکاری ئەمریکا بۆ هیزی پێشمەرگە گەیشتە هەرێمی کوردستان. پارەکە لە بودجەی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بڕیاری لێدراوە و بۆ پشتیوانییە لە هێزی پێشمەرگە.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیای دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری دایە ئه و وڵاتە سەبارەت بە هێرشەکانی بۆ سەر شاری عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان و ڕاگەیانددەبێت هێرشەکانتان بۆ سەر عەفرین سنوردار بکەن و دۆخەکە لە ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان تورکیاو ئەمریکا دووربخەنەوە.[3]
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک هاوکات بە بۆردومان کردنی گوندەکانی بلبلێ دەستییان کردووە بە بۆردومانکردنی گوندەکانی دەوروبەری شارۆچکەی شەرای سەربە #عەفرین#یش.[1]
- هەزاران هاوڵاتی شاری تەبقا ئەمڕۆ لە چوارڕێیانی شەهیدانی ئەو شارە گردبوونەوە و لەگەڵ پشتگیریکردنی عەفرین، هێرشەکانی تورکیایان شەرمەزارکرد.[1]
- بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر عەفرین ژمارەی قوربانییەکان بەرزبوونەوە و تا ئەمڕۆ 35 هاوڵاتی کوژراون و 106ی هاوڵاتی دیکەش بریندار بوون.[1]
- مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاشکرایکرد کە لە دیداری لەگەڵ ڕێکس تیلەرسن وزیری دەرەوەی ئەمریکا پێشنیاری ئەوەی کردووە سوپای تورکیا تا قوڵایی 30 کیلۆمەتر دەتوانن بچنە ناو خاکی سوریاوە.[3]