- جەنابی سەرۆککۆماری عێراقی فیدراڵ!
- دەوڵەتمەداری بەرێزی عێراق!
-سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی بەڕێز!
لەکاتێکدا، وردەوردە ئومێدی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان زیاتر دەبێ و هەنگاوی باشیش لەو پێناوەدا نراون. کەچی بەداخەوە، لەدوای ڕوداوەکانی 16/ی ئۆکتۆبەرەوە، کە زیاتر لە (6 مانگ)ە؛ لەکەرکووک، خانەقین، شنگال، جەلەولا، سەعدیە، قەرەتەپە و ناوچەی دیکەش، هێشتا دەسەڵاتی عەسکەری و ئەمنی ڕێگەنادەن بارەگای حیزبە کوردستانییەکان، کە حیزبی ڕەسمی و یاسایین، بکرێنەوە. تەنانەت لەم هەڵمەتی هەڵبژاردنەشدا، هێشتا فشاری نادەستووری لەسەر هێزە کوردستانییەکان هەن. بەڵکو لە زۆر شار و شارۆچکەدا ماڵی بەرپرس و کادرانی لایەنە کوردستانیەکانیش، داگیرکراوون.
بەڕێزینە!
ئاشکرایە لای جەنابتان، بەمشێوەیە سەپاندنی دەسەڵاتی عەسکەری و ئەمنی، پێچەوانەی دەستوور و ڕێسای پەیوەندیەکانمانە. بەردەوامبوونیش لەسەر سیاسەتی زەوتکردنی مافی ئازادی سیاسی لایەنەکان، لەو ناوچانەدا، گومانێکی زیانبەخشی لای ڕای گشتی ناوچە کێشەلەسەرەکان دروستکردووە و بەدووریشی نازانین، ڕووداوی زیانبەخشی لێبکەوێتەوە.
بۆیە، داوامان لەبەرێزتان ئەوەیە بەزووترین کات، بڕیاری چارەسەری ئەم کێشە یاساییی و مافە سیاسیە بدەن.
لەگەڵ ڕێزی
مەکتەبی سیاسی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
#23-04-2018#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,750 times
Write your comment about this item!