بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بەڕێزان: خانەوادەو کەسوکاری خوالێخۆشبوو پرۆفیسۆر د. #جەمال نەبەز#
زۆر بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی بیرمەندو ڕۆشنبیرو ڕۆشنفکرو نووسەر و ئەکادیمیستی گەورەی گەلەکەمان پڕۆفیسۆر دکتۆر جەمال نەبەزم بیست، لەناخەوە دڵگران و خەمباری کردم، دکتۆر جەمال نەبەز یەکێک بوو لە گەورە نووسەرو ڕۆشنبیرو ئەکادیمیستانی کورد، کە لە تەمەنی پڕ بەخششی خۆیدا خزمەتێکی یەکجار گەورەی بە ئەدەب و فەرهەنگ و کلتووری کرد، لەدەستدانی دکتۆر جەمال نەبەز کۆستێکی قووڵ و زیانێکی گەورەیە لە کاروانی ڕۆشنبیری و ئەدەبی کوردی، کەلێنێکە بە سانایی پڕ نابێتەوەو قوڕسە بتوانین جێدەستی پڕ بکەینەوە، بەڵام بۆ هەمیشەو تا ئەبەد بەرهەم و داهێنانەکانی لەفکرو هزری هەمووماندا دەمێنێتەوە.
لەم بۆنە خەمناک و ناخۆشەدا، پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی نووسەران و ڕۆشنبیرانی کوردو خانەوادەکەتە بەڕێزەکەتان دەکەم، لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێ.
انا لله وانا اليه ڕاجعون
#کۆسرەت ڕەسول عەلی#
جێگری سکرتێری گشتی
یەکێتی نیشتمانی کوردستان
#08-12-2018#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 4,219 times
Write your comment about this item!