بەمەبەستی پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و ڕێگری کردن لە بڵاوبونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە #سلێمانی#، هاوڵاتیانی بەڕ ێز ئاگادار دەکەینەوە سبەینێ یەکشەممە (2020-3-15) ڕێکاری نوێ لەشاری سلێمانی دەگیرێتەبەر و داواکارین هەمولایەک پابەندبن پێوەی، بەپێچەوانەوە ناچارین ڕێکاری پێویست بەرامبەر سەرپێچیکاران بگرینەبەر.
1- کردنەوەی دوکانی نانەواخانە و فڕنی سەمون و مارکێتی گەڕەکەکان لەگەڵ دەرمانخانە و دوکانی سەوزە و میوە.
2- دلیڤەری و گواستنەوەی سەوزە و میوە بۆ ماڵەکان ڕێگەپێدراوە.
3- هاتنە دەرەوەی هاوڵاتیان بەپیادە بەمەبەستی کڕینی پێداویستی تەنها لە سنووری گەڕەکەکانی خۆیاندا دەبێت.
4- بۆ کڕینی پێداویستی مۆڵەتی شۆفێری و سەنەوەی ئۆتۆمبێل لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت تا دەگەڕیتەوە.
5- تەنها ڕێگە بە هاتوچۆکردنی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی ئاو، کارەبا، تەندروستی، شارەوانی و هێزە ئەمنییەکان ڕێگەپێدراون.
6- گەیاندنی نەخۆش بۆ نەخۆشخانەکان ڕێگەپێدراوە.
لەگەڵ هیوای تەندروستی و لەشساخی بۆ هەموو لایەک
پۆلیسی سلێمانی
#14-03-2020#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,224 times
Write your comment about this item!