دەقی ڕاگەیەندراوەکەی #مەسرور بارزانی#:
زۆر خەمبارم بە شەهیدبوونی د.کاوان ئیسماعیل و د.ئیدریس حەمەخان. لە دەستدانی ئەو دوو مامۆستا بەڕێزە، کارەساتێکی دڵتەزێنە. پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکانیان و لە خۆمانیش دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات.
#وەزارەتی ناوخۆ# و دەزگا ئەمنییەکان، توانیان لە ماوەیەکی کەمدا، تاوانبار دەستگیر بکەن و ڕادەستی یاسای بکەن بۆ ئەوەی بە سزای یاسایی خۆی بگات.
دەبێ وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکان، هەموو ڕێکارێکی پێویست بگرنەبەر بۆ بنبڕکردنی چەکی بێ مۆڵەت و ڕووبەڕوو بوونەوەی تاوانباران و خراپکاران لە هەر پلە و ئاستێکدا بن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
28ی حوزەیرانی 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 885 times
Write your comment about this item!