ناونیشانی پەڕتووک: شێرەبەفرینە
ناوی نووسەر: #ڕەئوف ئالانی#
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
ئەم پەڕتووکە پێکهاتووە لە شیعر و ئۆپەرێتی منداڵان. پەڕتووکەکە بە بەرگێکی جوانی سەرنجڕاکێش نەخشێنراوە، ئەم پەڕتووکە یانزەیەمین بەرهەمی نووسراوی نووسەرە، جیاواز لە پەڕتووکەکانی تری نووسەر، ئەم جارە ئاوڕی لەبابەتێکی گرنگ و هەستیار و پڕ بایەخداوەتەوە کە ئەدەبی منداڵانە، نووسین بۆ منداڵان زۆر جیاوازە، هەموو کەس ناتوانێ هەڵوێستەی لەسەربکات و لەسەری بنووسێت، چونکە پێویستە بە زمانی ئەوان و بۆ تەمەنی ئەوان بنووسرێت، نووسەر پێویستە شارەزایی تەواوی هەبێ لەسەر هەست و نەست و خواستی منداڵان، شارەزایی باشی لەدەروونزانی منداڵ هەبێت، جگە لەوە پێویستە بەوریایی مامەڵە لەگەڵ زمان و بابەتی دیاریکراوی نووسینەکە دا بکات، لە پەڕتووکەکەدا لایەنی خۆشەویستی و ڕاستگۆیی و متمانە بەخۆبوون و هاوڕێیەتی و ژینگەپارێزی و ئاژەڵدۆستی و زۆر بابەتیتر لەناو شیعرەکانی ئەم پەڕتووکە جێیان بۆتەوە، بەشێکی تری پەڕتووکەکە تەرخانکراوە بۆ ئۆپەرێت، لەوبەشەشدا یادی شاری سلێمانی و ڕۆژی پیرۆزی ئاڵای کوردستان و ڕۆژو جەژنی دایکان، خراوەتە ناو بابەتەکانی ئۆپەرێتەکان.
ئەم پەڕتووکە چاپی یەکەمی لە ساڵی (2023) چاپکراوە، ژمارەی سپاردنی (1419) ی پەڕتووکخانە گشتییەکانی وەرگرتووە. [1]
Read the book: شێرەبەفرینە
Total download:
358 times
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,313 times
Write your comment about this item!