#ئارێز عەبدوڵڵا#، ئەندامی سەرکردایەتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، لەپێنجەمین ساڵیادی مردنی مام #جەلال تاڵەبانی#دا، وتارێکی لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بەیادی سەرۆک مام جەلال!
لە گەرمەی شەڕدا بووین، ڕۆژێکیان ئوتومبێلێک هات چەند کەسێکی تێدابوو، دەیانویست بەرەو لای دوژمن بپەڕنەوە، بەڵام ئێمە لە هەڵومەرجێکی باشدا نەبووین، چونکە هێزەکەمان لە چاو هێزی دوژمن زۆر کەمبوو. نەشماندەویست دوژمن ئەو نهێنییە بزانێ، ئەمە لەلایەک لە لایەکی دیکەش گومانم لەو کەسانە هەبوو، بۆیە ڕێگەمان نەدان. یەکێک لەسەرنشینانی ئوتومبێلەکە نامەیەکی فەرماندەیەکی گەورەی خۆمانی دایە دەستم و وتی: ئێمە مۆڵەتی ڕەتبوونمان وەرگرتووە.
فەرماندەیەکی تری خۆمان هاتە ناوباسەکە و وتی مادام نامەی فلان لێپرسراوی هێناوە پێویستە ڕێگایان بدەی. منیش هەر موکڕبووم لەسەر بڕیارەکەی خۆم، بۆیە بوو بە دەمەقاڵێمان. ئەو هەر دەیگوت ناکرێ تۆ نامەی ئەو لێپرسراوە گەورەیە نەخوێنیتەوە. منیش زۆر توڕەبووم، هاوارم کرد و گووتم:
- کاکە ئەگەر هەنوکە نامەی مام جەلالیشم بۆ بێ نایخوێنمەوە و ڕێگایان نادەم.
دوای ئەوە دەمەقالێکەمان گەورەتر بوو، بەڵام هەر ڕێگەم نەدان. و بەڕێی خۆیاندا گەڕانەوە. پاش ماوەیەک سەرۆک مامم بینی بەزەردەخەنەیەکەوە وتی: ئارێز دیارە نامەی منیش ناخوێنیتەوە؟!
منیش تێگەیشتم بابەتەکە چییە، بۆیە یەکسەر وەڵامم دایەوە و وتم:
- هەندێکجار بەڵێ.
دوایی ڕووداوەکەم بۆ گێڕایەوە، ئەویش دەستی خستەسەرشانم سوپاس و ستایشێکی زۆری کردم.
ئەوە سەرۆک مام جەلال بوو، سەرۆک مام جەلال!
یادت بەخێر سەرۆک. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,457 times
Write your comment about this item!