شەوی ڕابردوو 30ی ئەیلولی 2018 پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لە #کەلار# ژمارەیەک هاووڵاتی بەهۆی تەقەکردنی هەڕەمەکی بریندار دەبن.
لەوبارەیەوە عەلی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی #گەرمیان# بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: دوای بڵاوکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە گەرمیان بەمەبەستی گوزارشتکردن لە خۆشیەکانیان تەقەیەکی زۆر کراوە و به و هۆیەشەوە 5 کەس برینداربوون.
وتیشی: ژمارەیەک هاووڵاتیی بە تۆمەتی تەقەکردن دەستگیر کراون و دەستیش بەسەر چەکەکانیاندا گیراوە.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەشدا، سەرجەم بریندارەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی شەهید هەژار و پاش وەرگرتنی چارەسەری پێویست گەڕێنراونەتەوە ماڵەوە.
PUKmedia ژینەر محەمەد[1]
#01-10-2018#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,966 times
Write your comment about this item!