پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Derbare
 Babet behellkewt
 Rêsakanî bekarhênan
 Kurdipedia Archivists
 Bîrurakantan
 Kokirawekan
 Krronolojiyay rûdawekan
 Çalakîyekan - Kurdîpêdiya
 Yarmetî
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Axina Dil
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 516,385
Wêne 105,200
Pertk PDF 19,086
Faylî peywendîdar 95,702
Video 1,281
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
Kesayetîyekan
Hawrê Baxewan
Kesayetîyekan
Arîtma Mohammadî
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
Encam: Found 257, page 1 of 26



Nwêkrdinewe
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

ئەگەر حکومەتداری ئاوایە...بڕوخێت حکومەتی هەرێمی کوردستان
Pol: Kurtebas | Zimanî babet: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandinî babet
Nayab
Zor başe
Mamnawendî
Xirap nîye
Xirap
Bo naw lîstî kokirawekan
Rayi xot derbareyi em babete binûse!
Gorankarîyekanî babeteke!
Metadata
RSS
Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەگەر حکومەتداری ئاوایە...بڕوخێت حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئەگەر حکومەتداری ئاوایە...بڕوخێت حکومەتی هەرێمی کوردستان
سەردار مەحمو
دوو ڕۆژە بابەتی کچیکی مونەقیبە، تەواوی سۆشیال میدیا و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و تەواوی کۆمەڵگای بە خۆیەوە سەرقاڵ کردوە !
پێش ئەویش مەرگی مورسی و سبەینێش نازانین چی تر دەگوزەرێت.
پێشەکی من کچی ناو ئەم نیقابە ناناسم و ناشمەوێ ناوی بزانم یان بیناسم.
بەلام لەوە دڵنیام نەنکی ئەم کیژە و نەنکی هەموشمان تا دەگاتەوە یەکەمین چاوگی ڕەچەڵەکی کورد، یەک ژن ئاوا مونەقیبە و بورقەع دار نەبوە !
لە کاتێکدا زۆرینەی خەڵکی #کوردستان# پتر لە هەزار ساڵە مسوڵمانن.
ئەم کیژە کەیفی خۆیەتی لە ماڵ و ئەو سنورەی کە هی ئەوە، چی دەپۆشێت و چی ناپۆشێت. کەسیش حەقی تەداخولی لەسەر ژیانی نیە...
بەلام کاتێک دێتە ناو قوتابخانە یان زانکۆ، ئیتر ئەوە حەرەمی گشتی یەو لە حەرەمی تاک دەردەچێت !
دواتریش ئەوە ئیهانەیە بە هەموو پیاوەکانی کۆمەڵگا بەبێ جیاوازی...
ئاخر تۆ کە بە ناو دارستانێک دا دەڕۆیت و جلی زرێ لەبەر دەکەیت، دەلالەت لەوەیە ئەو جەنگەڵە پڕ پڕە لە گورگی بێ ڕەوشتی پەلامار دەر...
ئەگینا چ حاجەت بە زرێ پۆشین دەکات ؟
دەی کۆمەڵگایەکیش ئەوەندە دڕندە و پەلاماردەر بن، ئیتر دیارە فەلەتانی ئەمنی دروست بوە و وڵات، داری بەسەر بەردیەوە نەماوە !
ئالێرەدا نەک کەسوکاری سفوری ئێمە، تەنانەت ئەو موحەجەبانەشی کە نیقابیان نەکردوە(دوور لە ئەوان)دەبێ حیسابی بێ ڕەوشتیان بۆ بکرێت !
یان ئەو ژن و پیاوانەی کە بەرگری لە ئەم حاڵەتە دەکەن...
یەکەم هەنگاو بۆ پێوەری (صیدق وشەرەف)یان ئەوەیە زەعیفەکانی ناو ماڵی خۆیان لە موحەجەبەوە بکەن بە مونەقیبە !
من نازانم ئەم کێژە چۆن بیر دەکاتەوە؟!
بەلام دەزانم ئەوانەی ئیسلامی زۆر توندڕەون، دەنگی (ژن بۆ پیاو - وە پیاو بۆ ژن) بە عەورەت و هەست بزوێن دەزانن و (تێکەڵاو بوونی دوو ڕەگەز) تا ئەو پەڕی (حەرام) لای ئەوان حەرامە، چ جای وێنە گرتن، کە خودی وێنەگرتن
زۆر حەرامە و سەدان فتوا لەسەر فەرمودەی
(أشد الناس عذاباً يوم القيامة المصورون) هەیە و ئینسان کە گەیشتە دەرەجەی نیقاب دەبێت باوەڕی بەوەش هەبێت !
باشە ئەم کچە بە کام مەبەست دێتە ڕیزی پێشەوە و وێنە دەگرێت، ئەگەر دەستێک بۆ تێکدانی ئاسایشی کۆمەلایەتی لە ئارادا نی یە ؟
باشە کێ دەزانێت ئەو کێ یە و ئەو چۆنە ؟!
دواتر ئەو حەقی خۆیەتی نەهێڵێت هیچ پیاوێکی نامەحرەم ڕوخساری ببینن. بەلام ئەی بە چ حەقێک ئەو ڕوخساری ئەو هەموو پیاو ژنەی ناو کۆمەڵگا و قوتابخانە و زانکۆکان دەبینێت ؟!
ئەی ئەوەش پێشێلکردنی مافی ئێمەی پیاوان نی یە، کە نامەحرەمەیەک دەمانبینێت و گوناهبارمان دەکات ؟!
باشە....
گریمان ئەم کچە دەچێتە کۆلیژی پزیشکی، خۆ سبەینێ دەبێت توێکاری(تشریح) بۆ لەشی هەموو پیاو ژنێکی نامەحرەم بکات، خۆ لە جیهاندا کۆلێژێک نیە تەنها لەسەر ژن و لاشەی ژن دەرس بخوێنرێت...
یان ئەمەش دوو فاقیەکی ترە ؟!
ئێمە حەقمان بەسەر ئەم کچە و هیچ کەسێکەوە نی یە، بۆ خۆی چۆن بیر دەکاتەوە.
وەک ڕێز لە مافی تاکیش ڕێز لە بیر و باوەڕیشی دەگرین تا ئەو کاتەی
1- لەگەڵ ئیدیعا و پەیامەکەیدا چەندە ڕاستگۆیە.
2- ئاسایشی کۆمەڵگا ناخاتە ترس و خەتەرەوە..
لێرەدا پرسیارێک خۆی قووت دەکاتەوە :
باشە گریمان سبەینێ ئەم کچە و هاوشێوەکانی، ڕۆژانە بەم بەرگەوە دەچنە زانکۆ، خۆ ناکرێت هەموو ڕۆژێک داوای پێناسیان لێبکرێت، ئەگێن ئەوسا (میدیای بەرەلاو بێ مەسولیەتی کورد - دەیکات بەو ڕۆژەی قەرەوەیسی تیا کوژرا)
دەی ئەگەر، بۆ نمونە: ڕێکخراوێکی تیرۆریستی وەک #داعش# چاودێری هات و چۆی ئەم کیژە بکەن، بەیانیەک پێش ئەم کیژە پیاوێک یان ژنێک بچیتە هەمان بەرگ، خۆ کەس نازانێت مەخلوقی ناو نیقابەکە چی یە و کێ یە ؟!
ئەوسا تیرۆریستە جیهادیەکە، لە ناو ئەو کیژە سفور و موحەجەبانەشی کە نیقابیان نەکردوە خۆ دەتەقێنێتەوە.
ئەوسا وەلامی حکومەتە مجامەلە چی یەکەی کوردستان بە خەڵک چی دەڵێت ؟!
بەڕیزینە... بە تەشبیه نەبێت
لە تەواوی ئەوروپا جێگای تایبەت هەیە، خەڵک ئازادە مەی نۆشی بکات یان بە شۆرتێکەوە مەلە بکات یان ڕووت و قوت و عوریان لە ساونایەکدا پاڵی لێ باتەوە.
بەلام ئایا هیچ کەسێک دەتوانێت بە ئاشکرا خۆی ڕووت بکاتەوە و بەسەر جادەکانا بڕوات؟
یان بتڵێک شەراب بەدەستەوە بگرێت و بەسەر جادەکانا یان ناو قوتابخانەیەکدا بیخواتەوە ؟
یان یەکسەر پۆلیس قۆڵبەستی دەکەن و دەیبەن ؟
(دیارە باسی هەندێک حاڵەت ناکەم، وەک کامیرای شاراوە - کە پۆلیس و یاسا لێی ئاگادارەو چاودیری دەکات)
وابزانم تا ئیرە پەیامی ئێمە ڕونە، لەسەر کیژێک کە نە دۆستە و نە دوژمن و نە دەشیناسیین...
بەلام ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان، زەڕەیەک هەستی نەتەوایەتی و حکومەتداریان تێدا ماوە، بە چ حەقێک، مەلایەک بۆ تەحەدای #وەزارەتی پەروەردە# و بە بەرچاوی #وەزارەتی ناوخۆ#وە دەڵێت: با ئەم کیژە بفەرموێت بۆ مزگەوت و من لەوێ و لە ناو نوێژکەرانی ڕۆژی جومعەدا خەلاتی دەکەم ؟
باشە ئەگەر مەبەست تێکدانی باری ئەمنی نی یە، با لەبری خەڵاتێک سەد خەڵاتی بۆ بنێرێیە ماڵەوە...
.
.
لە کۆتایدا داواکارم لە حکومەت...
یان کۆمەڵگا و حکومەت تەسلیمی دەستی موجاهیدینی ئیسلامی (نەک ئیسلام) بکەن و دانیشن بەخێر.
یان هەستنە سەرپێ و حەدێک بۆ ئەم بەرەلایی ئیعلام و مینبەرە دابنێن !
ئەگینا بەو چیچکانەی ئێستاتانەوە...
پەنێک دەدەن بە هیچکەس پەردەپۆش نەکرێت....
تێبینی/
لە ناو کۆمەڵگای کوردەواریدا کە زۆرینەمان مسوڵمانین...
نە تەکیەی شێخانی قادری
نە خانەقای شێخانی نەقشبەندی
نە شێخانی حەقە
نە حەپسەخانی نەقیب و خانمی وەسمان پاشا و خانزادی میری #سۆران#.
نە ماڵی مەلای گەورەی #کۆیە#، نە ماڵی میرانی ئەردەلان و مەستورەی شاعیر، نە نالی و سالم وکوردی.
نە عاریفانی وەک حەزرەتی مەحوی و حەزرەتی مەولەوی...
نە خێزانی مەلاکەریمی مودەڕیس...
نە ماڵی خانەدانانی جاف و گۆران و عەشیرەتە نیشتیمانپەروەرەکانی کوردستان.
لە مێژووی دوور و نزیکدا...
بەم شێوەی ئەمڕۆ ئاینی پیرۆزی ئیسلامیان تەسک نەکردۆتەوە و دنیایان لە خەڵک نەکردۆتە - چەرمی چاوی چۆلەکە...
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 2,857 car bînrawe
HashTag
Serçawekan
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 24-06-2019 (5 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵایەتی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 92%
92%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 25-06-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 25-06-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 10-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,857 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.269 KB 10-08-2022 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
فایلی وێنە 1.0.1287 KB 25-06-2019 ڕێکخراوی کوردیپێدیاڕ.ک.
‪بڕیارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەران
Pol: Bellgenamekan | Zimanî babet: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandinî babet
Nayab
Zor başe
Mamnawendî
Xirap nîye
Xirap
Bo naw lîstî kokirawekan
Rayi xot derbareyi em babete binûse!
Gorankarîyekanî babeteke!
Metadata
RSS
Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
‪بڕیارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەران
Bellgenamekan

‪بڕیارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەران
Bellgenamekan

ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/6/21 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی #مەسرور بارزانی# سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەشداریی #قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆک وەزیران، لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبوونەوەیەکی تایبەتی ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دۆخی دارایی ئێستای هەرێم و هەوڵەکانی حکومەت بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرا.
لە دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیران چەندین کۆبوونەوەی ئەنجامدا بە ئاراستەی هەرچی زوو دابینکردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان له ڕێگەی دیراسەکردنی سەرجەم ئەگەر و دەرفەتەکان و بە ڕەچاوکردنی ئەو داهاتەی کە ئێستا لەبەردەستی #وەزارەتی دارایی# و ئابوورییه کە بەراورد بە خەرجییەکانی مووچە و شایستەی دارایی مووچەخۆران، کورتهێنانێکی بەرچاوی تێدایە، بۆیە بە مەبەستی خۆگونجاندن لەگەڵ ئەو کورتهێنانە کە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دواکەوتنی ناردنی بەشە بودجەی هەرێم لەلایەن حکومەتی فیدراڵی و لێکەوتە دارایی و ئابوورییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە سەرتاسەری جیهانی گرتەوە بە هەرێمی کوردستانیشەوە، ئەمە سەرەڕای دابەزینی نرخی نەوت. لە کاتێکدا ئەنجومەنی وەزیران پێزانینی خۆی دەردەبڕێت بۆ تێگەیشتنی مووچەخۆران لەم بارودۆخە داراییە سەختە و بەتایبەتیش پزیشک و کارمەندانی تەندروستی کە لە هێڵی پێشەوەی جەنگن لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەروەها هێزەکانی ئاسایش و ئاسایشی ناوخۆ و پێشمەرگەش، ئەنجومەنی وەزیران لە دوای دیراسەکردنی گشت ئەگەرەکان بڕیاریدا بە:
یەکەم:
أ: تەمویلکردنی ڕێژەی 79% (لە سەدا حەفتا و نۆی) خەرجییەکانی مووچە و شایستەی دارایی مووچەخۆرانی گشت وەزارەت و دەستە و لایەنەکانی نەبەستراو بە وەزارەت و سەرجەم سەرۆکایەتی و دامەزراوەکانی هەرێم.
ب: ڕاگرتنی تەمویلکردنی ئەو ڕێژەی 21% (لە سەدا بیست و یەکەی) دەمێنێتەوە لەلایەن وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە لەسەر سەرجەم مووچەخۆران جێبەجێ دەکرێت بە ڕەچاوکردنی زۆریی و کەمیی شایستەی دارایی مووچەخۆر.
ج: خەرجکردنی تەواوی 100%(لە سەدا سەدی) شایستەی دارایی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت و ئەو مووچەخۆرانەش کە شایستەی داراییان (300) سێسەد هەزار دینار و خوارتره.
د: خەرجکردنی تەنیا ڕێژەی 50% (لە سەدا پەنجای) شایستەی دارایی ڕاسپێردراوان بە خزمەتی گشتی و خاوەن وەزیفە باڵاکان و پلە تایبەتەکان لە (سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و جێگرەکانیان و ئەندامانی پەرلەمان و وەزیرەکان و ئەوانەی بە پلەی ئەوانن و بریکارەکانی وەزارەت و ئەوانەی بە پلەی ئەوانن و ئەوانەی مووچەی بریکاری وەزارەت وەردەگرن و خاوەن پلە تایبەتەکان و ئەندامانی ئەنجومەنی دادوەری و دادگای پێداچوونەوە و سەرجەم دادوەران و ئەندامانی داواکاری گشتی و گشت ئەو کەسانەی بەپێی خشتەی کارپێکراوی مووچە، مووچە و دەرماڵەی هەردوو پلە باڵای (أ) و (ب) وەردەگرن لەسەر میلاکی شارستانی و سەربازی و ئەنجومەن و دەزگای ئاسایش و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ).
ه: بڕگەی سەرەوە ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە بەو پلە و وەزیفانە خانەنشین کراون یا لە دوای جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە شایستەی مووچەی خانەنشینی دەبن بەو وەزیفە و پلانە.
دووەم:
أ: پێویستە وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕێنمایی دارایی پێویست بۆ ئاسانکاری جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە دەربکات.
ب: میکانیزمی هاتوو لەم بڕیارە، ڕێکارێکی کاتییە و تەنیا بۆ مووچەی ئەمجارەیە کە دابەش دەکرێت.
ج: گشت وەزارەت و دەستە و لایەنەکانی نەبەستراو بە وەزارەت و سەرجەم سەرۆکایەتی و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان بڕگەکانی ئەم بڕیارە جێبەجێ دەکەن لەبەر ڕۆشنایی ڕێنماییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری و بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییەکانی خۆپارێزیی وەزارەتی تەندروستی لە کاتی دابەشکردنی مووچە.
سێیەم:
ڕاسپاردنی لیژنەی باڵای دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بۆ گەیشتن بە ئەنجام بە ئاڕاستەی دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.
چوارەم:
ڕاسپاردنی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ وەرگرتنی ڕێکاری پێویست بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ژمارە (2)ی ساڵی 2020 کە لە سەرەتای مانگی تەمموزی 2020دا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
#21-06-2020#
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 2,594 car bînrawe
HashTag
Serçawekan
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 21-06-2020 (4 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
سەرچاوەی بەڵگەنامە: بەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێم
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 94%
94%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 21-06-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 21-06-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 21-06-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,594 جار بینراوە
بۆ جێبەجێکردنی هەردوو پڕۆژەی ئاوی هەولێر و سلێمانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتنێک بۆ وەرگرتنی 34.8 ملیۆن دۆلاری وەک قەرز لەگەڵ وڵاتی بەریتانیا ئەنجامدەدات
Pol: Bellgenamekan | Zimanî babet: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandinî babet
Nayab
Zor başe
Mamnawendî
Xirap nîye
Xirap
Bo naw lîstî kokirawekan
Rayi xot derbareyi em babete binûse!
Gorankarîyekanî babeteke!
Metadata
RSS
Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بۆ جێبەجێکردنی هەردوو پڕۆژەی ئاوی هەولێر و سلێمانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتنێک بۆ وەرگرتنی 34
Bellgenamekan

بۆ جێبەجێکردنی هەردوو پڕۆژەی ئاوی هەولێر و سلێمانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتنێک بۆ وەرگرتنی 34
Bellgenamekan

حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئاژانسی قەرزبەخشی سەر بە حکومەتی بەریتانیا UKEF گەیشتنە ڕێکەوتنێک بۆ دابینکردنی تێچووی قۆناغی یەکەمی گرێبەستی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای ئەندازیاریی ئاویی بەڕیتانی Biwater بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاو و ئاوەڕۆ لەهەردوو شاری هەولێر و سلێمانی.
UKEF ڕەزامەندی نیشاندا بۆ پێدانی 34.8 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی وەک قەرز بە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ قۆناغی یەکەمی پرۆژەی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر و سلێمانی دوای ئەوەی حکومەتی هەرێم لە ساڵی 2015 گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیای Biwater مۆرکرد بە بڕی 1.2 ملیار دۆلار. ئەوە یەکەم قەرزە حکومەتی هەرێم بە پێی یاسای ژمارە (7) ساڵی 2015 وەردەگرێت، کە تایبەتە بە ڕاکێشانی مایە لە ڕێگەی قەرزکردن.
ئەم ڕێکەوتنە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئەو بارگرانییەی لەسەر ژێرخانی ئاوی هەیە و پشتبەستنی هەرێمی کوردستان بە ئاوی ژێرزەوی کەم دەکاتەوە و کاردانەوەی ئەرێنی لەسەر سامانی ئاویی و ژینگەی هەرێمی کوردستان دەبێت. لە چوارچێوەی ئەم ڕێککەوتنەدا، پڕۆژەی پێشکەوتوی "یەکەی چارەسەرکردنی ئاو" کە توانای لەخۆگرتنی600،000 مەتر سێجا هەیە لە هەولێر دروست دەکرێت و لەگەڵ نوێکردنەوەی پرۆژەی "یەکەی چارەسەرکردنی ئاو". ئەمە سەرەڕای دابینکردنی ئامێری هەرە پێشکەوتوو بۆ چارەسەرکردنی ئاوی پیس.
قۆناغی یەکەم،گشت ڕووماڵ و هەڵسەنگاندنەکانی پرۆژەکە لەخۆ دەگرێت وەک هەلسەنگاندنی کاریگەری پرۆژەکە لە ڕووی کۆمەڵایەتی و ژینگەییەوە.
سێر ئەدریان وایت، سەرۆکی کۆمپانیایBiwater ڕایگەیاند "لەوەتەی دامەزراندنی Biwater لە ساڵی 1968 چەندین پرۆژەی سەرەکی نێونەتەوەیی ئاو و ئاوەڕۆمان لە سەرانسەری جیهان ئەنجامداوە بە ڕۆژهەڵاتی ناوەراستیشەوە، مۆرکردنی ئەم گرێبەستە لە کوردستان وەرچەرخانێکی سەرەکییە لە دابینکردنی تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاو و ئاوەڕۆ لە هەرێمدا."
بەبۆنەی واژووکردنی ئەو گرێبەستە و ڕێکەوتنی وەرگرتنی قەرز، سەرۆک وەزیران نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند "هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەرەو پێشبردنی ژیانی ڕۆژانەی دانیشتوانی هەولێر و سلێمانی. هەروەها بۆ جاری یەکەمە حکومەتی بەریتانیا بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ قەرز دەداتە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پێشخستنی ژێرخانەکەی. ئێمە هیوادارین پێدانی ئەم قەرزە ڕێگا خۆشکەر بێت بۆ دابینکردنی سەرمایەی پێویست بۆ قۆناغەکانی تری ئەم پرۆژە گرنگە و پێزانینی خۆمانیش ئاراستەی حکومەتی بەریتانیا دەکەین کە لە ئاستێکی باڵادا پشتگیری ئەم پرۆژەیان کردووە، ئەوەش کاردانەوەی پەیوەندی نزیک و بەرهەمداری نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان پیشان دەدات".
بەڕێز گرێگ هاندس وەزیری بەریتانیا بۆ کاروباری بازرگانی سەرمایەداری لەمبارەوە ڕایگەیاند "ئەوە هەواڵێکی دڵخۆشکەرە بۆ کۆمپانیایBiwater و هەناردەی بەریتانی و خۆشحاڵم کە UKEF تێچووی ئەم گرێبەستە گرنگە دابین دەکات. ئەوە پیشان دەدات دەتوانرێت چی بەدەست بهێنرێت کاتێک تەکنۆلۆژیای بەریتانی لەکاتی گونجاودا لە لایەن حکومەتی بەریتانی پشتگیری دەکرێت. ئەم پرۆژەیە سوودێکی مەزنی بۆ کوردستان دەبێت و دەرفەتێکی مەزنیش بۆ کۆمپانیاکانی بەریتانیا دەرەخسێنیت."
08-12-2016
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 7,815 car bînrawe
HashTag
Serçawekan
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 08-12-2016 (8 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
سەرچاوەی بەڵگەنامە: بەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێم
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 92%
92%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-12-2016 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-12-2016 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 7,815 جار بینراوە
بۆچی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەی بانکی لە لوبنان هەیە؟
Pol: Kurtebas | Zimanî babet: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandinî babet
Nayab
Zor başe
Mamnawendî
Xirap nîye
Xirap
Bo naw lîstî kokirawekan
Rayi xot derbareyi em babete binûse!
Gorankarîyekanî babeteke!
Metadata
RSS
Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بۆچی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەی بانکی لە لوبنان هەیە؟

بۆچی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەی بانکی لە لوبنان هەیە؟
ناونیشانی بابەت: بۆچی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەی بانکی لە لوبنان هەیە؟
ئامادەکردن: #ئارام قادر کۆکۆیی#

میکانیزمی کارکردنی بانک بە شێوەیەکی سادە بریتییە لەوەی کە کاش لە من وەردەگرێت (پاشەکەوت) و دەیدا بە قەرز بە یەکێکی دیکە بە سعرێکی فائیدەی زیاتر. بانک لەسەر ئەو بنەمایە ئەو بڕە پاشەکەوتەم لێوەردەگرێت کە من لە ماوەیەکی زەمەنی کوورتدا داوای پاشەکەوتەکەمی لێناکەمەوە، یان پێشبینی ئەوە ناکات من بەپەلە پاشەکەوتەکەم ڕاکێشمەوە لە هەژمارە بانکییەکەم. ئەمە لە دۆخێکی ئاساییدا. لەبەرانبەردا بانک بەڵێنی ئەوەم دەداتێ کە سەرمایەکەم، کە لە شێوەی کاشە و پاشەکەوتم کردووە یەکەم؛ بە پارێزراوی لە دەستێکی ئەمیندا دەمێنێتەوە و دەتوانم دواتر مامەڵەی پێوە بکەم. دووەم؛ ئەگەر بڕیار بدەم بۆ ماوەیەکی زیاتر بیهێڵمەوە لە هەژمارەکەمدا ئەوا بانک قەرەبووی لەدەستدانی ئەو قازانجەی لە کیسم دەچێت لە وەگەرخستنی ئەو پاشەکەوتەدا، بە شێوەی کەڵک لە داهاتوودا بداتەوە بە من.
ئەو سەرمایەیەی بە شێوەی کاشە لە خەزێنەی بانکدا پێیدەوترێت سیولە، بانکەکان گەر بیانەوێت لە بازرگانییەکەیاندا سەرکەوتووبن و بمێننەوە، و ئەگەر حکومەت پابەندیان نەکات بە هێشتنەوەی ڕێژەیەکی دیاریکراو لەو کاشە، هەوڵی ئەوە دەدەن کەمترین ڕێژەی لە خەزێنەکانیاندا بمێنێتەوە و دەیخەنە گەڕ لە بواری جیاجیادا.
بەڵام لە دۆخە ئابووری یان سیاسییە نالەبارەکاندا، هاووڵاتییان لە ترسی ناسەقامگیریی ئابووری و سیاسی هەوڵی ڕاکێشانی سەرمایەکانیان دەدەن، لەبەرئەوە بانکەکان تووشی ئالەنگاری و هەندێ جاریش مایەپوچ بوون دەبنەوە. چونکە؛ یەکەم، خەزێنەکانیان ئەوەندە کاشی تێدا نییە تا سەرمایەی تەواوی ئەو هاووڵاتییانە بدەنەوە کە هەژماری بانکیان هەیە لە بانکەکەدا. دووەم؛ بانک ناتوانێت لەو ماوە زەمەنییە کوورتەدا کە دۆخەکە دەخوڵقێت قەرزدارەکانی ناچاربکات سەرمایەکەی بۆ بگەڕێننەوە، و بانکە کە دەکەوێتە قەیرانەوە. وەک ئەوە دۆخەی کە هەنوکە بانکەکانی لە لوبنانی تێکەوتووە.
تەنانەت پێش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناش، لوبنان ئالودەی دۆخێکی سیاسی نالەبار بووبوو. هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە هاتبوونە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندان لە دژی گەندەڵی و نوخبەیەکی سیاسی حوکمڕانی ئەو وڵاتە بەردەوام بوو. ناسەقامگیریی سیاسی لە لوبنان هەم هاووڵاتی و هەم ئەو سەرمایەدارانەی کە سەرمایەیان لە لوبنان خستبووەگەڕ بەئاگاهێنایەوە لەو ڕیسکەی کە چاوەڕێیان دەکات، ئەگەر خۆپیشاندانەکان بەردەوام بن، یان ئەگەر گۆڕانکاری لە پۆڵسی/سیاسەتی حکومەتی لوبناندا ڕووبدات لە کارکردنی لەگەڵ بانکەکان و ڕێکخستنەوەی کاری بانکەکان، لەبەرئەوە هەم هاووڵاتی و هەم سەرمایەدارەکانیش هەوڵی ڕاکێشانەوەی سەرمایەکانیان دا. دیاردەکە بە شێوەیەک بوو بە سەدان خەڵک لە بەردەم ئامێری ڕاکێشانی ئەلکترۆنیی کاشی (ATM) بانکەکاندا بە ڕێز وەستابوون، و بانکیش لە ترسی نەمانی کاش لە خەزێننەکانیدا ناچار بوو تەنیا ڕێگە بە ڕاکێشانی بڕێکی دیاریکراوی کاش بدات، و سەقفێک بۆ بڕی ئەو مامەڵانە دابنێت کە هاووڵاتی دەتوانێت لە ڕۆژێکدا لە ڕێگەی بانکەوە ئەنجامی بدات. کار گەیشتە ئەوەی هەندێ بانک دەرگاکانیان دابخەن و بەمەش متمانەیان لە ناو هاووڵاتییان و بازرگانان دا کەمبوویەوە. بەم شێوەیە سەڕەڕای ئەوەی هاووڵاتییان ئیدی متمانەیان بە بانک نەما، سەرمایەیەکی زۆر لە لوبنان چووە دەرەوە و بەهای لیرەی لوبنانی دابەزی.
لەگەڵ سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا لە لوبنان ومەترسییەکانی لەسەر ژیان و دەرامەتی هاووڵاتییان، بە هاوتەریب لەگەڵ دابەزینی بەهایی لیرە، هاووڵاتییان پەستانێکی زیاتریان لەسەر بانکەکان درووستکردووە بەوەی بەردەوام لە هەوڵی ڕاکێشانی پاشەکەوت و مووچەکانیان و گۆرێنی دراوی وڵاتەکەیان بە دراوی بیانی دان و بەتایبەتیش دۆلار، بەو پێیەی دۆلار پارەیەکی متمانە پێکراوترە بەرانبەر دراوەکانی دی، بەم شێوەیە هەم نەختینەی دراوی بیانی لە بانکەکان ڕوو لە کەمبوونەوە دەکات، هەم خەزێنەکانیش وا خەریکە بەتاڵ دەبن.
گەردووبارە بگەڕێینەوە بۆ دۆخی سیاسی لوبنان پێش کۆرۆنا، لەگەڵ دابەزینی بەهای لیرەی لوبنانی و زیادبوونی داواکارییەکانی خۆپیشاندەران دژی سیستەمی بەڕێوەبردنی وڵات و نوخبە سیاسییەکە، یەکێک لە خاڵە چاکسازییە پێشنیارکراوەکان بریتی بوو لە زیادکردنی باج و ڕسومات لەسەر بانکەکان. هەندی لە بانکەکانیش بۆ ئەوەی نەکەونە ژێر بارگرانی ڕیسکێکی وەهاوە زۆربەی سەرمایەکانیان لە شێوەی کاش هەناردەی دەرەوەی وڵات کرد، بۆ ئەوەی خۆیان بەدووربگرن لە دانی باج، بەهەشتێکی باجی کەیان ( (Tax Heaven هەڵبژارد.
بەهەشتی باجەکان (Tax Heaven) یەکێکە لەو فاکتەرە پاڵنەرانەیە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لوبنان هەژماری بانکی هەبێت، و داهاتی سامانە سرووشتییە فرۆشراوەکانی ‘کە بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان داهاتێکی نایاسایییە’ تێیدا پاشەکەوت بکات. لایەنی کڕیاری سامانە سرووشتییەکەی هەرێمیش بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی دادگا نەبێتەوە، دەتوانێت بەئاسانی لە ڕێگەی ئەو ژمارەوە نرخی نەوتە کڕاوەکە بدات بە هەرێم. دووبارە بەو پێیەی داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەرێم ئەوەی لەدەرەوەی کۆمپانیای نەوتی سۆمۆی ئێراقی دەفرۆشرێت نایاسایییە، هەرێم ناتوانێت بەسانایی لە ڕێی بانکە باوەڕ پێکراوە نێودەڵەتییەکانەوە مامەڵە بە داهاتەکەیەوە بکات. هەر لە بە هەمان هۆکاریشە کە حکومەتی هەرێم سامانەکەی لە چاو نرخی بازاردا هەرزانتر دەفرۆشێت و ناشزانرێت ڕۆژانە چەندی هەراج فرۆش دەکات. ئەم داهاتە پێویستی بە سپیکردنەوە هەیە. تاکە شوینێکێش کە ئەو پارەیەی بۆ سپیدەکاتەوە ئەو بانک و کۆمپانیایانەن کە لە بەهەشتی باجەکاندا دامەزراون و کاردەکەن. لوبنانیش یەکێکە لەو وڵات و ناوچانەی کە یاساکانی هیچ ڕێگر و چاودێر نییە بەسەر کاری بانکەکان لەپێناو ڕاکێشانی سەرمایەیەکی زۆر بۆ فەراهەمکردنی کار بۆ هاووڵاتییانی وڵاتەکەی. ئەو بانک یان کۆمپانیایانەی لە بەهەشتی باجەکاندا کاردەکەن سەرمایەگوزاری یان پاشەکەوتکردن تێیاندا زۆر ڕیسکییە، بەڵام لە هەمان کاتدا یەکەم؛ سرووشتی بزنسەکەت دەشارێتەوە و لە چاوی چاودێرە یاسایییە نێودەڵەتییەکان بەدووردەبیت، دووەم؛ هەر بازرگانییەک ڕیسکی بوو قازانجی زیاترە. بەڵام هەندێ جار قازانج سەری مایەکەی دەخوات.
=KTML_Bold=هەر لە سەرەتاوە کێشەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مامەڵەکردنی لەگەڵ نەوتدا بریتی بووە لەوەی کە:=KTML_End=
یەکەم: نایەوێت لەگەڵ بەغدا لەسەر کێشەی بودجەی هەرێم و فرۆشتنی نەوت ڕێکبکەوێت.
دووەم: کەسێکی بازرگانی هێناوە و مەلەفی نەوتی داوەتە دەست کە تەنیا شارەزایە لە بواری درووستکردنی کۆمپانیای وەهمی (Shell Company) لەو هەرێم و ناوچانەدا کە بە بەهەشتی باجەکان ناسراون.
ئەگەر هێشتا سەر لەو لێکدانەوەی من دەرناکەی سەیری فیلمی (The Laundromat) بکە. [1]
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 205 car bînrawe
HashTag
Serçawekan
[1] Mallper | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستان تایمز - 07-05-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئابووری
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 07-05-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 07-05-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 07-05-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 205 جار بینراوە
بۆچی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەترسێت؟
Pol: Kurtebas | Zimanî babet: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandinî babet
Nayab
Zor başe
Mamnawendî
Xirap nîye
Xirap
Bo naw lîstî kokirawekan
Rayi xot derbareyi em babete binûse!
Gorankarîyekanî babeteke!
Metadata
RSS
Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بۆچی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەترسێت؟

بۆچی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەترسێت؟
ناونیشانی بابەت: بۆچی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەترسێت؟
ئامادەکردن: #ڕوەیدە مستەفا#

حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارتە سیاسییە سەرەکییەکان هەمووشتێکیان قۆرخکردووە و تەنانەت توانیویانە کۆنترۆڵی ڕۆژنامەنووس و چالاکوانەکانیش بکەن. ئەو حیزبانە چەندان ملیۆن دۆلاریان لە دامەزراوە میدیاییە بچووک و گەورەکاندا خەرجکردووە لەپێناو ئەوەی دەنگیان بڵند بێت و بگات بە زۆرترین شوێن. هەر کاتێکیش نەیانتوانی بێت چالاکوانان کۆنترۆڵ بکەن، ئەوا زۆریان بۆ دێنن و هەڕەشەیان لێدەکەن.
سەرەڕای هەموو ئەو هەوڵانە، ئەو حیزبانە هێشتا نەیانتوانیوە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئەو بابەتانەی بڵاودەبنەوە، کۆنترۆڵ بکەن. لەراستییدا، سەرۆک وەزیرانی پێشووی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکاتی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕاستەوخۆدا وەک نوکتەیەک گوتی ئەگەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نەمێنن، ئەوا کێشەکانی هەرێمی کوردستانیش لەگەڵیدا نامێنن و کۆتاییدان دێت.
=KTML_Bold=بۆچی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرنگن؟=KTML_End=
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەمان ڕۆڵی مەیدانی شەڕ دەگێڕن، کە تێیدا هەموو کەس گرنگیی خۆی هەیە. هەموان خاوەنی دەنگی خۆیانن. کاتێک ئەوانەی هەمان بیروبۆچونیان هەیە دەچنە نێو گرووپەکانەوە، ئەوا دەنگیان گەورەتر و بەهێزتر دەبێت. توێژینەوەکان نیشانیان داوە کە چۆن تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان یارمەتیدەرن لە ڕەخساندنی هەل و ژینگەی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان، هەر بۆیە لەتەواوی جیهاندا حکومەتەکان بەردەوام ترسیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەیە. هەر لەم هەفتەیەدا، لە بەریتانیا خۆپیشاندانی نارەزایی قوتابییان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و شوێنە گشتییەکاندا حکومەتی ئەو وڵاتەی ناچار بە پاشگەزبوونەوە کرد لە سیستمی نمرەدانانی قوتابخانەکاندا.
توێژینەوەکان نیشانیان داوە کە چۆن تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان یارمەتیدەرن لە ڕەخساندنی هەل و ژینگەی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان، هەر بۆیە لەتەواوی جیهاندا حکومەتەکان بەردەوام ترسیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەیە
لە جیهاندا پلاتفۆرمە تۆڕە کۆمەڵایەتییە سەربەخۆ و چالاکەکان، ئاستی دەرگیربوون (engagement) و تێکەڵاویی مەدەنییان بەرزکردووەتەوە. تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەتوانن نارەزایەتیی جیهانی درووستبکەن. تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان درووستکەری بزووتنەوەی بێ-ڕابەرەکانن. تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەهێزن چونکە دەتوانێت سەرنجی خەڵک بۆ کێشە و بابەتە هاوبەشەکان ڕابکێشن. کاتێ گەنجانی کورد تویتەر، فەیسبووک یان ئینستاگرام بەکاردەهێنن، ئەوا لە توانایاندایە داهاتووی هەرێمی کوردستان دیاریی بکەن، بە مەرجێک لەدەوری یەک کۆببنەوە.
=KTML_Bold=بۆچی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان مەترسیدارن؟=KTML_End=
هەموو کەسێک باس لە پەیجی ساختە و گاڵتەپێکردنی ئۆنڵاین دەکات، بەڵام کەمن ئەوانەی تێدەگەن زانیاریی هەڵە چۆن درووست دەکرێت. ئەگەر پێنج ساڵ لەمەوبەر لەرێگەی درووستکردنی ئەکاونتی ساختەوە زانیاری هەڵە بڵاوکرابێتەوە، لە ئەمڕۆدا خەڵکی ئاسایی ئەو کارە دەکەن و وادیارە لەم بوارەشدا زۆر زیرەک و لێهاتوون، بەڵام لەراستییدا هەوڵ و کاری بەردەوامی ئەمانە بۆ برەودانە بە پارتە فەرمانەڕەواکان. بە ڕواڵەت، ئەو کەسانە هەڵگری هەمان بیروبۆچوونەکانی ئێمەن، بەڵام لەودیو دەرگاکانەوە پاڵنەری دیکەیان هەیە.
=KTML_Bold=دەرگیربوونی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چییە؟=KTML_End=
دەتوانی تەنیا بە 50 دۆلار هەزاران فۆلۆوەر و لایک بکڕیت. دەتوانی لە ڕێی هەندێک خزمەتگوزارییەوە بە مانگانەی تەنیا 100 دۆلار پۆستەکانت سەدان جار ڕیتویت و لایک و کۆمێنتی بۆ بکرێت. بەو پێیەش ئەکاونتەکان زۆر چالاک و زرنگ دەردەکەون. بەڵام وێنەی سەر ئەو ئەکاونتانە هەمووی درووستکراون، بەو مانایەی وا دەردەکەوێت کە ئەو وێنانە هی کەسی ڕاستەقینەی خاوەن ئەکاونتەکە بێت، بەڵام لەراستییدا ئەمانە لەلایەن تەکنەلۆژیای ژیریی دەستکرد (artificial intelligence) درووستکراون. ئەمە بەشێوەیەک درووستکراوە گەر بتەوێ بەدوای وێنەی سەر ئەو ئەکاونتە بگەڕێی، ئەوا دەگەیتە ئەو ئەنجامەی کە هیچ هاوشێوەیەکی وێنەکە نادۆزیتەوە.
لێرەدا کێشەکە ئەوە نییە ئاخۆ ئەو پۆستەی دەیکەیت یەک جار یان هەزار جار شەیر دەکرێت، بەڵکوو ئەوەی گرنگە و جێگەی بایەخە ئەوەیە ئاخۆ دەتوانی لەرێگەی گرووپەکانی فەیسبووک و وەتس ئەپ کۆببیتەوە و ڕاستەوخۆ لەگەڵ خەڵکدا دەرگیرببیت. لەم ڕێگەیەوە دەکرێت چاکسازی لەنێو کۆمەڵگەدا بکرێت و هێزی پاڵنەری گەورە بنیات بنرێت.
لێرەدا کێشەکە ئەوە نییە ئاخۆ ئەو پۆستەی دەیکەیت یەک جار یان هەزار جار شەیر دەکرێت، بەڵکوو ئەوەی گرنگە و جێگەی بایەخە ئەوەیە ئاخۆ دەتوانی لەرێگەی گرووپەکانی فەیسبووک و وەتس ئەپ کۆببیتەوە و ڕاستەوخۆ لەگەڵ خەڵکدا دەرگیرببیت
دەرگیربوونی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەم درککردنە بە چالاکوانیی مانادار درووست دەکات، بەڵام ئەمە ڕووکەشە. ئەگەر خەڵکی کوردستان بەراستی دەیەوێت چاکسازی لە کۆمەڵگەکەیدا بکات، ئەوا پێویستە فێری ئەوەبن کە تەماشای ئەودیو ئەو ژاوەژاوە بەرزە بکەن کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەیە و پێکەوە کاربکەن لەپێناو هەرێمێکی پێشکەوتوودا.
لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا لە چۆنییەتی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا چەندان هەڵەم کردووە. لەوەدا هەڵەم کردووە کە ناسیۆنالیزم و نیشتمانپەروەرییم تێکەڵ کردووە. بڕوانە، ناسیۆنالیزم نەخۆشییەکە وا لە خەڵک دەکات چاوی ڕاستییەکە نەبینێت. ئەگەر خەڵک کوردستانیان خۆشدەوێت و دەیانەوێ هەرێمەکەیان بەرەوپێش بچێت، ئەوا پێویستە بەدوای چارەسەرێک بگەڕێن بۆ ئەو کێشە و ئاریشانەی ڕووبەڕووی کۆمەڵگەکەیان دەبێتەوە، هاوکات پلانێکی جێگرەوەشیان بۆی هەبێت. [1]
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 377 car bînrawe
HashTag
Serçawekan
[1] Mallper | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستان تایمز - 02-06-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 02-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 02-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 02-06-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 377 جار بینراوە
بە فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەوران لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەکرێتەوە
Pol: Kurtebas | Zimanî babet: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandinî babet
Nayab
Zor başe
Mamnawendî
Xirap nîye
Xirap
Bo naw lîstî kokirawekan
Rayi xot derbareyi em babete binûse!
Gorankarîyekanî babeteke!
Metadata
RSS
Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بە فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەوران لە...

بە فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەوران لە...
لە ڕاگەیەنراوێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، بە فەرمانی #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەوران لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی #گەرمیان# سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەکرێتەوە.
لەبارەی کردنەوەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییەش، ڕاگەیەنراوەکە ڕوونیکردووەتەوە، لە چوارچێوەی خزمەتکردنی پاڕێزگاکانی هەرێمی کوردستان و گرنگیدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئیدارە سەربەخۆکان و تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، لەبەر بەرژەوەندی کاروباری دانیشتووانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئەو فەرمانەی دەرکردووە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم فەرمانە لە ڕۆژی دەرچوونییەوە کە دەکاتە 11ی تەمموزی 2023ەوە جێبەجێ دەکرێت. [1]
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 262 car bînrawe
HashTag
Serçawekan
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 11-07-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاگەیاندن
پۆلێنی ناوەڕۆک: هەواڵ
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 12-07-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 13-07-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 31-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 262 جار بینراوە
بە نووسراوی فەرمی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبەر باری ئەمنی ڕێگری کرا لە کردنەوەی پەخشی کەناڵی (ژیوا TV) لە 13-06-2010
Pol: Bellgenamekan | Zimanî babet: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandinî babet
Nayab
Zor başe
Mamnawendî
Xirap nîye
Xirap
Bo naw lîstî kokirawekan
Rayi xot derbareyi em babete binûse!
Gorankarîyekanî babeteke!
Metadata
RSS
Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بە نووسراوی فەرمی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبەر باری ئەمنی...

بە نووسراوی فەرمی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبەر باری ئەمنی...
13-06-2010
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 9,260 car bînrawe
HashTag
Serçawekan
[1] Social Media | کوردیی ناوەڕاست | پەیجی کیان جهانی لە فەیسبووک
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 13-06-2010 (14 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
سەرچاوەی بەڵگەنامە: بەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێم
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 17-02-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 9,260 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.150 KB 17-02-2017 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
بەپێی مەرسومی فەرمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی 30ی ئەیلولی 2018 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدەدرێت
Pol: Bellgenamekan | Zimanî babet: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandinî babet
Nayab
Zor başe
Mamnawendî
Xirap nîye
Xirap
Bo naw lîstî kokirawekan
Rayi xot derbareyi em babete binûse!
Gorankarîyekanî babeteke!
Metadata
RSS
Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەپێی مەرسومی فەرمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی 30ی ئەیلولی 2018 هە...

بەپێی مەرسومی فەرمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی 30ی ئەیلولی 2018 هە...
#08-05-2018#
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 5,128 car bînrawe
HashTag
Serçawekan
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 08-05-2018 (6 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
سەرچاوەی بەڵگەنامە: بەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێم
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 90%
90%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 09-05-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 09-05-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 09-05-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 5,128 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.172 KB 09-05-2018 نالیا ئیبراهیمن.ئـ.
بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
Pol: Pertûkxane | Zimanî babet: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandinî babet
Nayab
Zor başe
Mamnawendî
Xirap nîye
Xirap
Bo naw lîstî kokirawekan
Rayi xot derbareyi em babete binûse!
Gorankarîyekanî babeteke!
Metadata
RSS
Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
Pertûkxane

بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
Pertûkxane

مەغدید سەپان

Têbînî: em perrtûke faylî PDFî legellda nîye, tkaye yarmetîyi kurdîpêdiya bide bo bedesthênanî!. Nardinî Pertûk
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 4,507 car bînrawe
HashTag
Serçawekan
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: پۆلێننەکراو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فایلی PDF: نەخێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 58%
کوالیتیی بابەت
 30%-39%
خراپ
 40%-49%
خراپ
 50%-59%
خراپ نییە
 60%-69%
باش
 70%-79%
زۆر باشە
 80%-89%
زۆر باشە
 90%-99%
نایاب
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 10-06-2012 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 10-03-2015 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 4,507 جار بینراوە
بەهۆی کۆچی دوای دلۆڤان بارزانی برای نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قوباد تاڵەبانی لە پرسەنامەیەکدا سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی ئه و بنەماڵەیە کرد
Pol: Bellgenamekan | Zimanî babet: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandinî babet
Nayab
Zor başe
Mamnawendî
Xirap nîye
Xirap
Bo naw lîstî kokirawekan
Rayi xot derbareyi em babete binûse!
Gorankarîyekanî babeteke!
Metadata
RSS
Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بەهۆی کۆچی دوای دلۆڤان بارزانی برای نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قوباد تاڵەبانی ل
Bellgenamekan

بەهۆی کۆچی دوای دلۆڤان بارزانی برای نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قوباد تاڵەبانی ل
Bellgenamekan

بەڕێز جەنابی کاک #مەسعود بارزانی#
بەڕێز جەنابی کاک #نێچیرڤان بارزانی#
بەڕێزان کاک بارز، کاک یوسف، کاک عەباس، کاک ڕەوان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی دڵتەزێن و کتوپڕی، کۆچی دوایی کاک (دلۆڤان ئیدریس بارزانی)مان پێگەیشت، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسه و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێزو بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم
بەداخەوە، هەرچەندە ئاشنایی تەواومان نەبوو لەگەڵ خوالێخۆشبوو کاک (دلۆڤان بارزانی)، بەڵام وەک ئەوەی لای هەمووان ئاشکرایە، کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی خۆشەویست و خەمخۆری میللەتەکەی بوو. هەمیشە ڕۆڵی ئاشتەوایی بینیوە لەئاست پرسە هەستیارەکاندا، ئەم خەسڵەتە جوانانەش ئاساییە لەخودی کاک دلۆڤان-دا کۆ ببێتەوە، چونکە ئه و کوڕی شەهید ئیدریس بارزانی نەمرە، کە لەگەڵ باوکم، هەڤاڵ مام جەلال، دۆستایەتی وپەیوەندیەکی توندوتۆڵی نەتەوایەتییان هەبوو، هەروەک ئاشکراشە کە خوالێخۆشبوو، لە بنەماڵەیەکی خەباتگێڕی گەلەکەمان بوو، لەپێناو مافە ڕەواکانی قوربانیەکی زۆریان داوه و ئێستاش تەرمی خوالێخۆشبوو لەپاڵ هەزارەها شەهیدی بنەماڵەکەی بەخاک دەسپێردرێت
لە پەروەردگاری مەزنمان داوایە گیانی کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و ئۆقرەیی و دڵنەواییش بە ئێوه و کەسوکاری ببەخشێت، ئومێدەوارین ئەمە دوایین ناخۆشیتان بێت
انا للە وانا الیە ڕاجعون
#قوباد تاڵەبانی#
جێگری سەرۆک وەزیران
#03-04-2018#
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 5,393 car bînrawe
HashTag
Serçawekan
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 03-04-2018 (6 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 97%
97%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 03-04-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 04-04-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 04-04-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 5,393 جار بینراوە
Kurdîpêdiya prrizaniyarîtirîn u firezimantirîn serçaweyi kurdîye!
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
Kesayetîyekan
Wefayî

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Axina Dil
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 516,385
Wêne 105,200
Pertk PDF 19,086
Faylî peywendîdar 95,702
Video 1,281
Kurdîpêdiya prrizaniyarîtirîn u firezimantirîn serçaweyi kurdîye!
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
Kesayetîyekan
Wefayî

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Peywendî | CSS3 | HTML5

| Katî afrandinî lapere: 0.406 çirke!