لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندنی ئاسایشی ڕۆژئاوای #سلێمانی# ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی سێ مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا 16 کەس دەستگیرکراوان، کە هەندێکیان #داعش# بوون و هەندێکیشیان ئەو کەسانەبوون کە سەر بە ڕێکخستنی چەتەکانی داعش بوون له سنووری شارۆچکەی #چەمچەماڵ#، کە بەناوی ئاواره و پەنابەرەوە هاتبوونە شارۆچکەکەوە.
ئەمڕۆ لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، ڕائید زمناکۆ عەلی، لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندنی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لەبینای ئاسایش لە شارۆچکەی چەمچەماڵ ئاماری سێ مانگی ڕابردووی بەرێوبەرایەتییەکەیان-ی خستەڕوو.
زمناکۆ عەلی، لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەکەدا وتی:لە سێ مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا له سنوری شارۆچکەی چەمچەماڵ 16 کەس دەستگیرکراوان کە هەندێکیان داعش بوون و هەندێکیشیان ئەو کەسانەبوون کە سەر بە ڕێکخستنی داعش بوون، کە بەناوی ئاواره و پەنابەرەوە هاتبوونە شارۆچکەکەوەکه.
وتیشی:دەستگیرکراوەکان سیانیان ژنن، وە هەموویان ڕەوانەی دادگای چەمچەماڵ کراوان بەپێی مادەی دووی تیرۆر، لەئێستادا ڕاگیراوان.
ڕائید زمناکۆ عەلی، وتیشی:لەماوی ئەو مانگانەدا چوارکەس-یش دەستگیرکراوان، کە کاریان خەرجکردن و سپیکردنەوەی پارەی تەزویربووە و ڕەوانەی دادگای چەمچەماڵ کراوان، هەروەها چوار حاڵەتی دزیکردن هەبووە و توانیمانە لەکاتی ڕووداوەکە هەرچوارکەسەکە دەستگیربکەین.
زمناکۆ عەلی، باسی لەوەشکرد: بەهۆی حاڵەتی تەقەکردن و هەڵدانی نارنجۆک بۆ ماڵان هەشت کەس دەستگیرکراوان، هەروەها 13 کەس بەهۆی ماددەی هۆشبەر و بازرگانیکردن پێیەوە دەستگیرکراوان، سەرجەمیان ڕەوانەی دادگای چەمچەماڵکراوان و لەئێستادا ڕاگیراون.
دوارۆژ
20-06-2017
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 24,612 times
Write your comment about this item!