- هێزەکانی پێشمەرگە لە قۆڵی دوزخورماتوو هێرشیان کردە سەر چەکدارانی داعش ولە پێشڕەویدان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی هەردووگوندی حلێوەی گەورە و بچووک، هاوکات گەڕەکێکی جەلەولا کەوتەوە دەست پێشمەرگە.
- بەهۆی تەقینەوەی ماتۆڕ سکیلێک لەگوندی حەسار لەپارێزگای کەرکووک، کەسێک کوژراو 10 برینداریش هەیە.
- بۆمبێکی چێنراو بە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، وەزیری پێشووی پێشمەرگە و فەرماندەی لیوای شانزەدا تەقیەوە بێئەوەی زیانی گیانی بەدواوەبێت.
- بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیانەوە، بەشێک لە مووچە خۆرانی سلێمانی چەند شەقامێکی سەرەکی سلێمانی دادەخەن.
- سوپای ئەڵمانیا کاروانێکی دیکەی هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە گەیاندە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.
- بولگاریا چەکی سوک و پێداویستی سەربازی ڕەوانەی کوردستان کرد.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 17,018 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!