- تیرۆریستێکی عەرەب لە نزیک هۆڵی میدیای شاری هەولێر لە ئاپۆڕایەکی بەردەم بارەگایەکی پارتی خۆیی تەقاندەوە و لە ئەنجامدا نزیکەی 50 کەسی کوشت و نزیکەی 100 کەسیشی بریندارکرد. زۆربەی کوژراوان و برینداران خەڵکی هەژاری هەولێر و دەوروبەری بوون.
- ڕێکخراوی تیرۆریستی عەرەبیی ئەنساری سوننە لێپرسراوێتیی خۆی لە بەیانێکدا بەرامبەر تاوانەکەی ئەمڕۆی هەولێر ڕاگەیاند.
- خۆپیشاندانی خوێندکاران لە سلێمانی.
- گیرانی ڕێبوار عارف و براکەی لە سلێمانی بەتاوانی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانی خوێندکاران لە سلێمانی، نێوبراو بەرپرسی کەمپینی دادگاییکردنی سەددام حسێنە.
- پۆلیسی تورک ئافرەتێکی کوردی بە بۆمبێکەوە دەستگیرکرد، ئافرەتەکە ئەندامێکی پکک.یە.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 12,742 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!