$باشووری کوردستان$
- چەکدارانی #داعش# هێرش دەکەنە سەر هەردوو ناوچەی یەنگیجە و قەریە سەلام لە سنووری #دوزخورماتوو#، بەڵام پێشمەرگە لێیان دێنە دەست و تەرمی 10 چەکداری داعش جێدەمێنێت.
- پاش ئەوەی هادی عامری لە لێدوانێکدا #وەزارەتی پێشمەرگە#ی بە کارتۆنی وەسفکرد، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە وەڵامی لێدوانەکەی هادی عامری دەداتەوە و دەڵێ سەرت دای لە بەرد و 15 ساڵی دیکە بیر لەوە بکەنەوە شەڕی پێشمەرگە بکەن.
- ئەلفرێد سیمس پڕۆت کۆنسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: هاوکارییە سەربازییەکانی ئەڵمانیا لە چەند هەفتەی داهاتوودا دەگاتە هەولێر، ئاماژە بەوەشدەکات، ژمارەیەک پێشمەرگە دەنێردیرێنە ئەڵمانیا بۆ مەشقکردن.
- ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک بازاڕی ناوندی شاری #کەرکووک# تەقییەوە و نزیکەی 16 کەس برینداربوون.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 14,773 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!