- ئەندامێکی شارەوانی کورد لە ناحیەی سەعدیە بەناوی یاسین شەفیق لەبەردەم ماڵەکەی خۆی درایە بەر دەسڕێژی گوللەو دەستبەجێ لەشوێنی ڕووداوەکە کوژرا.
- لە گەڕەکێکی شاری کەرکووک، بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە سەربانی ماڵێک، کەسێک کوژراو یەکێکی دیکەش بریندار بوو، سەرچاوەیەکی ئەمنیش ڕایدەگەیەنێت کە پێشتر خاوەن ماڵەکە هەڕەشەی لێکراوە.
- بەهۆی قەیرانی نێوان بەغدا و هەولێر، حکومەتی مالکی ڕێگریی لە زۆر لە گەشتە ئاسمانییەکان کرد بۆ هەولێر و سلێمانی، کۆمپانیای جەرمانیا ئێر، نزیکەی 18 گەشتی ئاسمانیی خۆیی لەم مانگەدا بۆ هەولێر و سلێمانی ڕاگرت.
- بەشێک لە سەقفی بینای فاملی مۆڵی دوو لە گەڕەکی شارەوانی باشوری خۆرهەڵاتی شاری سلێمانی ڕوخا و بەهۆیەوە چوار کرێکار برینداربوون.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 16,754 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!