=KTML_Bold=دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی مامۆستا (ئەبوبەکر مستەفا مرۆ هەرتەلی)
بەڕێزان/ خانەوادەی خوالێخۆشبوو مامۆستا (ئەبوبەکر مستەفا مرۆ هەرتەلی)=KTML_End=
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی هەڤاڵی خوالێخۆشبوو مامۆستا (ئەبوبەکر مستەفا مرۆ هەرتەلی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ناسیاو و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، دووبارە پرسەوسەرەخۆشی خۆمان دووپات دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت. [1]
مەکتەبی سیاسیی
#پارتی دیموکراتی کوردستان#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 108 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!