- شەوی ڕابردو داعش هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لەگوندی جاوالە لەمیحوەری مەخمورو تێکشکێنران.
- داعش لەکاتژمێر 6:00ی بەیانی لەسنوری قەزای داقوق و ناوچەی قەرەیاڵی سەر بەناحیەی تازەخورماتو هیچرشیان کردوەتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە، بەڵام تێکشکاون.
- بەهۆی باران بارینێکی زۆرەوە لافاو شەقام و کۆڵانەکانی قەزای چەمچەماڵی داگیرکردو بەپێی زانیارییەکان تەنیا هەندێک زیانی ماددی کەمی هەبووە.
- بەهۆی بڕیارێکی شارەوانی هەولێرەوە بۆ لابردنی عارەبانەی دەستگێڕەکانی شەقامی ئیسکانی شاری هەولێر ناڕەزایی لێکەوتەوەو دەستگێڕێک عارەبانەکەی خۆی سوتاند.
- چەکدارانی داعش بە سوود وەرگرتن لە کەش و هەوا خۆلبارین هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە میحوەری خازر، بەڵام هەر زوو لەلایەن پێشمەرگەوە تێکشکێنران و زیاتر لە 20 چەکداری داعش کوژران.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 10,328 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!