- سەر لەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە سەربازییەکانی تورکیا چەند پێگەیەکی سنوری قەزای #سیدەکان#ی سەر بە ناوچەی #سۆران# بۆردەومان کرد و ئاگرێکی گەورەی لێکەوتووەتەوە.[1]
- هێزە ئەمنییەکانی تورکیا هاوڵاتییەکی ڕوسی-یان دەستگیر کرد بەتۆمەتی ئەندام بوون لە ڕیزەکانی گروپی #داعش# و پیلان گێڕان بۆ هێرشکردنە سەر بنکەی سەربازیی #ئەنچەرلیک#ی #ئامەد# کە لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە بۆ هێرشکردنە سەر بنکەکانی داعش لە سوریا و عێراق بەکاردەهێندرێن.[2]
- لە شارۆچکەی وێرانشاری سەربە شاری #ڕوحا#ی باکوری کوردستان، لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە هێرش کراوەتە سەر گۆڕی شەهیدانی یەکینەکانی پاراستنی گەل- #یەپەگە# و یەکینەکانی پاراستنی ژنان- یەپەژە و کێلەکانیان شکێندراون.
- لە شاری #مەریوان#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، نووسینگەی سەرەکی ناوەندی فەرهەنگی - هونەری #ڤەژین# لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە سوتێندرا.
- درەنگانی شەوی ڕابردوو، تۆپخانەکانی ئیران، جارێکی دیکە ناوچە سنوورییەکانی دەڤەری #باڵەکایەتی# تۆپباران کردەوە، بەوهۆیەشەوە زیانێکی زۆر بە ژینگەی ناوچەکە پوش و پەڵاشی شوێنەکە گەیاندووە.[3]
- داواکاری گشتی شاری بورسەی تورکیا، جارێکی دیکە داوای پارێزەرانی، بۆ بینینی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# ڕەتکردەوە، تائێستا 678 جار داوای بینینی ڕەتکراوەتەوە.[4]
- کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی بڕیاریدا کە کوردستانیانی نیشتەجێی وڵاتانی دەرەوە بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەنگ بدەن.[5]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 16,008 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!