- هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی پاک کردنەوەی ژمارەیەک گوندی باشووری قەزای داقوقی سەربە پارێزگای کەرکووک، ئۆپەراسیۆنێکیان لەدژی گروپە چەتەکانی داعش دەستپێکرد و لە ئەنجامدا 8 گوند کۆنتڕۆڵ کرانەوە کە یەکێکیان تەل ڕەبیعە بوو. سێ پێشمەرگە شەهید بوون کە یەکێکیان ئەفسەرە، هەروەها 13 پێشمەرگەی تریش برینداربوون.
- بەهۆی تەقینەوەکەی بۆمبێک بە کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنوری گوندی ئەلبو محەمەد لە قەزای داقوق، محەمەدی حاجی مەحمود و هەشت پاسەوان و پێشمەرگە برینداربوون.
- لە جزیرە هاوڵاتیان قەدەغەکردنی هاتوچۆ و تیرۆری دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد، بەڵام هاوڵاتیان ڕووبەروی هێرشی هێزەکانی پۆلیسی تورک بوونەوە و قەناس بەدەستەکانی تورکیش منداڵی 10 ساڵی بەناوی سەلمان ئاگر شەهید دەکەن.
- ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگی سوپای تورکیا سنووری هەرێمی کوردستانیان بەزاند و بەسەر ناوچەکانی هەرێمی پاراستنی میدیا سوڕاونەتەوە و بۆردوومانی دەڤەری بەرواری باڵا و نێرۆروە و ڕێکانیان کردووە.
- لەکوێستانی ئەلێی سەربە بازیدی شاری ئاگری باکوری کوردستان شەڕ و پێکدادان لەنێوان گەریلاکانی هەپەگە و سوپای تورک دەستیپێکرد. ڕاگەیەندرا کە سەربازانی تورک دەسترێژی گوللەیان لەو هاوڵاتیانەکردووە کە بەمەبەستی قەلغانی زیندوو لەو هەرێمەن.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 19,459 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!