- بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ، سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا ڕایگەیاندووە، لە شەڕوپێکدادنەکانی نێوان هێزەکانی سوپای تورکیا و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە جۆلەمێرگ، شەش سەربازی سوپا کوژراون و هەشت سەربازی تریش برینداربوون. ئاماژە بەوەشکراوە، هەلیکۆپتەرێکی سةربازی سوپای تورکیا لە کاتی بۆردوومان کردنی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە جۆلەمێرگ کەوتووەتە خوارەوە و تێکشکاوە، بەوهۆیەشەوە هەر دوو فڕۆکەوانەکەی گیانیان لە دەستداوە.
- کاموران یوکسەک هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتەکان "دەبەپە" بەفەرمانی دادوەر لەلایەن پۆلیسی تورکیا دەستگیرکرا و بۆ دەستپێکردنەوەی لێکۆڵینەوە ڕەوانەی دادگا کرایەوە.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 11,118 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!