- تەرمی ڕۆژنامەنووس #وەدات حسێن# لە #دهۆک# بە خاکسپێردرا.
- هێزەکانی پێشمەرگە سێ گوندی دیکەیان لە#خازر# کۆنتڕۆڵکردەوە و ژمارەی ئەو گوندانەی لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە فراوانەکەی میحوەری #گوێڕ# و خازر کۆنتڕۆڵ کراون گەیشتنە 11 گوند و پێشمەرگە کۆتای بە ئۆپەراسیۆنەکەی هێنا.
- لەگوندێکی نزیک شارەدێی #سەنگاو#، چەند چەکدارێک کەوتنە بۆسەی هێزەکانی ئاسایشی سلێمانییەوە و لەڕوبەڕوبونەوەدا، یەکێک لەچەکدارەکان خۆی تەقاندۆتەوەو یەکێکی تریشیان هەر لەوێ کوژراوە.
- کاتژمێر 1:15 خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای #ئامەد# - #ماردین# لەدەروازەی ناوچەی چنار ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە.
- #نەوشیروان مستەفا# و #هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد# و #ئاسۆ فەرەیدون# نیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆ نانی نیوەڕۆ لەکەبابخانەکەی #عەباس ئەبوشوارب# لەسلێمانی دەعوەت بوون.
- وەزیری بەرگریی ئەمریکا پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی هێزە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و لایەنەکانی دیکەی بەشدار لە ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی #مەنبەج# کرد، ئەوەش بەبۆنەی ئازادکردنەوەی تەواوی شارۆچکەکەو وەدەرنانی چەکدارانی ڕێکخراوی داعش تیایدا.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 17,582 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!