$باکووری کوردستان$
- هێزەکانی گەریلا لە ناوچەی بەستای #شرناخ# لە بنکەی سەربازانی تورکیایان دا و بەلانیکەمەوە 3 سەرباز کوژراون و چەندین سەربازی تریش برینداربوون.[2]
- ئەمڕۆ سوپای تورک لە هەرێمی بەستا-ی سەربە شەرناخ لە باکوری کوردستان، بە شتیوانی سەدان سەرباز و خۆفرۆش، ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی دەستپێکرد. لە سنوورەکە بۆردوومان دەستیپێکردووە، و لەوشوێنانەی سەربازەکانی لێ جیگیرکراوە دەنگی تەقە دەبیسترێت.[3]
$باشووری کوردستان$
- #بوومەلەرزە#یەک سنووری #ڕانیە#، هەولێر و #کەرکووک#ی هەژاند.[1]
- کۆبوونەوەیەک لەبارەی دۆخی ئەمنی ناوچە جێناکۆکەکان و ڕاهێنانی پێشمەرگە لەنێوان بەرپرسانی باڵای #وەزارەتی پێشمەرگە# و هاوپەیمانان لە #هەولێر# بەڕێوەچوو.[4]
- بە بۆنەی ڕۆژی ژینگەی کوردستان، لە شاری #هەڵەبجە# هەڵمەتێکی نەمام ناشتن بەڕێوەچوو.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- بە گوێرەی هەواڵێک کە ئەمڕۆ ئاژانسی هاوار بڵاوی کردوەتەوە، چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە ڕاجۆ و گوندی ئەلحەجەر بەکری گرێدراو بە ناوچەی مابات لە سنوری #عەفرین# دەستیان بە ڕفاندن و ئەشکەنجەدانی کەسانی مەدەنی کردووە.[3]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 8,396 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!