=KTML_Bold=مەسرور بارزانی: پارتی حزبی لەئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتییە گەورەکانە=KTML_End=
جێگری سەرۆکی #پارتی دیموکراتی کوردستان# پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایدەگەیەنێت: ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و لەدایکبوونی سەرکردە و ڕێبەری نیشتمانیمان جەنابی سەرۆک #مەسعود بارزانی# پیرۆز دەکەم.
ئەمڕۆ چوارشەممە 16/8/2023، #مەسرور بارزانی#، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی لە پێگەی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاو کردەوە و دەڵێت: ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و لەدایکبوونی سەرکردە و ڕێبەری نیشتمانیمان جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی پیرۆز دەکەم.
مەسرور بارزانی هەروەها ئاماژەی بەوە داوە: پارتی، حزبی لەئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتییە گەورەکانە و بەردەوامە لە پێشڕەوایەتیکردنی خەڵکی کوردستان لەپێناو پاراستنی قەوارەی دەستووریی نیشتیمانەکەمان. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 283 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!