$باکووری کوردستان$
- زولکوف گەزەن کە لە زیندانی تەکیرداغ لە ئەنجامی چالاکییەکدا شەهید بوو. پۆلیسەکانی تورکیا تەرمەکەی گەزەنیان فڕاند و لە گەمارۆیەکی توندی ئەمنیدا خۆیان تەرمەکەیان لە #ئامەد# خاکسپارد.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بە بۆنەی 31کەمین ساڵیادی کارەساتی شیمیاییبارانکردنی شاری #هەڵەبجە#، ڕێز لە عەلی عابدی هونەرمەندی کورد خەڵکی شاری #سەقز#، گیرا.[3]
$باشووری کوردستان$
- سوپای تورکیای داگیرکەر بەردەوامە لە بۆردومانکردن و دەستدرێژیکردنە سەر ناوچەکانی باشووری کوردستان و سنووری ناوچەی #سیدەکان#یان تۆپبارانکرد.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە ناوچەی مەحموودیەی سەر بە #عەفرین# کە ساڵێکە لەژێر داگیرکاریی دەوڵەتی تورکدایە، تەقینەوەیەکی کاریگەر ڕوویدا. ڕوون نەبووەتەوە کە ئەم تەقینەوەیە کێی بە ئامانج گرتووە و زیانەکانی چی بوون.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- عەلی عەبدوڵا ئەیوب، وەزیری بەرگری سوریا ڕایگەیاند کە سوپای وڵاتەکەی ئەو ناوچانە کۆنترۆڵدەکاتەوە کە ئێستا لەژێر دەسەڵاتی #شەڕڤان#اندان.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 6,118 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!