دەقی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە:
لەبارەی بەشداری و جوڵەپێکردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە ناوچە سنورییەکانی هەرێم، کۆمەڵێک میدیای نابەرپرس، خەریکی تۆمەت بەخشینەوەن بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان و تۆمەتباری دەکەن بەوەی هاوکار و بەشداری ئەو ئۆپەراسیۆنانە بووە.
ئێمە لە وەزارەتی پێشمەرگە، تەواوی ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکەینەوە و ڕایدەگەیێنین، بەهیچ شێوەیەک هێزەکانی پێشمەرگە بەشداری ئۆپەراسیۆنەکانیان نەکردووە و جوڵەیان پێنەکراوە.
وەک هەمیشە پێشمەرگە لەسەنگەرەکانی بەرگریدا، چاوکراوەیە و ڕێگە نادات هیچ ناوچەیەکی ئاوەدانی دیکە، بکەوێتە ژێر هەژموونی یەکلاییکردنەوەی کێشەکانی نێوان لایەنە ناکۆکان، چونکە ساڵانێکی زۆرە خەڵکی کوردستان، باجی ململانێ ناوچەییەکان دەدەن و زیانی زۆریان بەرکەوتووە.
جەخت دەکەینەوە، پێویستە ڕێز لەسەروەری خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق بگیرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە
20ی نیسانی 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,942 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!