- ژمارەیەک لە دەرچوانی زانکۆی گەرمیان بەهۆی دانەمەزراندنیان لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان دەستیاندایە خۆپیشاندان و داوایانکرد لایەنە پەیوەندیدارەکان چیتر لەمافی دامەزراندن بێبەشیان نەکەن.
- پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ نێچیرڤان ئیدریس بارزانی وەک کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی وەک کاندیدی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ جێگری سەرۆکی کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پێکهێنانی کابینەی هەشتەم ڕاسپارد.
- ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق پڕۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی سەردەمی بەعسی پەسەندکرد، بەپێی ئەو پڕۆژەیەش زیاتر لە 400 هەزار دۆنم زەوی کە پێشتر موڵکی کورد و تورکمان بووە لە کەرکووک و زەوی کشتوکاڵین دەگرێتەوە و ڕادەستی خاوەنەکانیان دەکرێتەوە.
- لە قەزای شەنگالی سەر بە پارێزگای نەینەوا تەرمی سێ کوردی ئێزدی لەناو ماڵێکدا دەدۆزرێتەوە کە بە چەک کوژراون.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 14,884 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!