- ئێوارەی ئەمڕۆ خۆکوژێک لەمیحوەری بەنداوی موسڵ بەئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگرەوە خۆی تەقاندەوە بەبارەگایەکی هێزی پێشمەرگەدا، لەو ڕووداوەدا ژمارەیەک پێشمەرگە شەهید و بریندار بوون کە یەکێکیان لیوای زێرەڤانی (سەفەر ئامێدی) بوو.
- خۆکوژێکی پاکستانی خۆیی بە هێزەکانی پێشمەرگە لە قەرەتەپە تەقاندەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتەوە.
- هێزەکانی داعش هێرشیان بۆسەر قەرەتەپە دەستپێکرد و لە ئەنجامدا شکان، لەم شەڕەدا 3 پێشمەرگە گیانی لەدەستدا چەندی تریش بریندابوون.
- نزیکەی 24 تۆن چەک و تەقەمەنی لە باشووری کوردستانەوە گەیەندرایە کۆبانی، لەسەر ئەم یارمەتییە پارتی و یەکێتی گرفیان دروستکرد و هەریەکەیان یارمەتییەکە بەهی خۆیان دەزانن بۆ کۆبانی.
- میر تەحسین بەگ، میری ئێزدیان ڕایگەیاند ئێزدی نەتەوە و دینێکی جیاوازن و نەتەوەی کورد و عەرەب وەکو برای ئەوانن، ئەم لێدوانەی میری ئێزدیان هەرای نایەوە و تاکە ئەندامی ئێزدییەکان لە پەرلەمانی کوردستانیش وەڵامی میر دەداتەوە و دەڵێت "ناسنامەی کوردی ئێزدیان لای ئێمە خەتی سوورە.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 13,596 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!