دوو کرێکاری دیکە لە شاری #هەولێر# گیانیان لەدەستداو بەوەش ژمارەی ئەو کرێکارانەی لەسەرەتای 2013وە لەو شارە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 15 کرێکار.
هێمن مامەند، ئاوێنەنیوز: بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی هەولێری سەندیکای کرێکارانی کوردستان، حەسەن ڕەمەزان، ئەمڕۆ، پێنجشەممە، ئەوەی بۆ ئاوێنەنیوز ڕونکردەوە کە دوێنێ، چوارشەممە، دو کرێکار لەدو ڕووداوی جیاوازدا لە شاری هەولێر لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداو هەردو کرێکارەکەش دانیشتوی شاری هەولێر بوون.
حەسەن ڕەمەزان وتیشی، بەگیان لەدەستدانی ئەو کرێکارە، ژمارەی ئەو کرێکارانەی لەسەرەتای ئەمساڵەوە لەستوری پارێزگای هەولێر گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 15 کرێکار.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی هەولێری سەندیکای کرێکارانی کوردستان، هۆکاری زیادبوونی گیانلەدەستدانی کرێکارانی گەراندەوە بۆ نەبوونی مەرجی سەلامەتی شوێنی کارکردنی کرێکاران، هاوکات ئەوەشی وت کە بەشێک لەهۆکارەکەش بۆ کەمتەرحەمی کرێکاران خۆیان دەگەڕێتەوە.
27-06-2013
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 15,585 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!