کارزان عوسمان محەمەد، لە گەڕەکی سەر شەقامی شاری سلێمانی#30-06-1984# لەدایکبووە.
خوێندنی سەرەتای لە قوتابخانەی شاکر فەتاح و ناوەندی لە قوتابخانەی ھەڵوان و دواناوەندی لە قوتابخانەی سەردەم ھەر لە سلێمانی خوێندووە، دەرچووی بەشی ڕۆژنامەنووسی پەیمانگای تەکنیکی #سلێمانی#یە ساڵی 2009.
لە ساڵی 2007 کاری کردووە بۆ ئەدەب و ھونەری کوردستانی نوێ، وەک ڕیپۆرتەر.
لە ساڵی 2008 لە ڕۆژنامەی ھاووڵاتی دەست بەکاربووە.
لە ساڵی 2009 لە ڕۆژنامەکانی (ڕووداو) و (ئاسۆ) کاری کردووە.
خاوەنی چەندین تێکستی ئەدەبی و وتاری ڕەخنەیی و ئامانجی نووسین و کارە ڕۆژنامەوانییەکانی ڕووناکی خستنەسەر گەندەڵی و برینە کۆمەڵایەتییەکان بووە.
لە ساڵی 2010 لە سەرەتای دامەزراندنی کەناڵی ئێن ئاڕ تی NRT دەستبەکاربووە بە پێشکەشکردنی بەرنامەی تاوتوێ و تاوەکوو ئێستا 2024 بەردەوامە لە کارەکەی.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 8,337 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!