لە ماوەی ڕابردوودا ئێمه لە فراکسیۆنی پارتی بۆ پێداچوونەوە بە مووچەی یەکەی پاسەوانی داواکاریمان پێشکەش بە ڕێزدار سەرۆکی حکۆمەتی هەرێم کرد و بە وردی و جدی لە گەڵ بەڕێزان لە وەزارتی ناوخۆ و دارایی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە بۆ ئەم مەبەستە لە لەسەر خەت بووین.
بە خۆشحالیەوە به فەرمانی جەنابی سەرۆکوەزیران نێچیرڤان بارزانی، مانگانە فەرمانی زیادکردنی بڕی دوو ملیار دینار بۆ وەزارەتی ناوخۆ بەمەبەستی باشکردن و دەستکاریکردنی بڕی پاشەکەوتی مووچەی پاسەوانان دەرچوو.
لێرەدا وەکو فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان سوپاسی بێ پایانی خۆمان ئاراستەی ڕێزدار سەرۆکوەزیران دەکەین و هەروەها هەول و ماندووبوونی بەرێزان لە وەزارتی ناوخۆ و دارایی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە بەرز دەنرخێنین. هاوڵاتیان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش دڵنیادەکەین کە لە هەوڵدان بۆ دەستەبەرکردنی گشت مافەکانیان بەردەوام دەبین.
فراکسیۆنی #پارتی دیموکراتی کوردستان#
#22-04-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,384 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!