بچۆ بێگار، دامەنیشە بێکار
بێگار واته: سوغرە(بەبیرم دێ سولێمانی دارولمولکی بابان بوو، نەمەحکومی عەجەم، نە سوغرەکێشی ئالی عوسمان بوو-شێخ ڕەزای تاڵەبانی) سوغرە و بێگاری زاڵم و دەرەبەگ بە ڕەش و ڕووت و خەڵکی ڕەشۆکی و بێ دەسەڵاتی دەکرد، لەسەردەمی عوسمانیەکان بێگاری لە ترۆپک دابوو، بێگاری زۆر زەحمەتی بۆ لادێ نشینانی کورد دروستکردبوو، لاوەکانیان دەنارد بۆ کاری خۆیان بەنانەسکی و کولەمەرگی، کاری قورسیان پێدەکردن، بێکاریش واتە: مرۆڤ دەستەوئەژنۆ دابنیشێت و هیچ کارێک ئەنجام نەدات، کورد هەردوو حاڵەتی چەشتووە بەڵام بێگاری پێ باشتر بووە لە بێکاری، بۆ ئەمەش وتویەتی: (شەڕ لە بەتاڵی باشترە) یان(بچۆ بێگار، دامەنیشە بێکار).[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,700 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!