دەتکەم بەکولەکەی کەوباڕان
وتراویشە: حەیفە نەیکەی بەکولەکەی کەوباڕان ئەمە ئیدیۆمێکی ناوچەی #پشدەر#ە، هەڕەشەیەکە، واتە ئەوەندە گوللەت پێوە دەنێم هەمولەشت کون کون بێت، پێش پەیدابونی قەفەزی تەل، ئەوانەی حەزیان لە بەخێوکردنی(کەو و کەوباڕ) کردووە، کولەکەی وشکیان بەکار هێناوە بۆ بەخێوکردنی کەوباڕەی ساوا، دوای کون کون کردنی بۆهەناسەدان، هەر ئەم کولەکە وشکە بۆمەلەکردنیش بەکار هاتووە و لەپشتی خۆیان بەستوە چونکە سەرئاو کەوتوە ناوەکەی بۆش و کێشی سوک بووە[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,473 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!