- حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی سەرۆکی لیژنەی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان وەڵامی ڕاپۆرتی ساڵانەی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی دەداتەوە کە تیایدا ئەوە باسکردووە، لە کوردستان ڕێگری ئازادیی کاری میدیا هەیە و دەزگا ئەمنیەکانیش مامەڵەی خراپ لەگەڵ ڕۆژنامەنوسان دەکەن.[1]
- بە هەوڵی بەرێوەبەرایەتی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی دەستی داعش لە پارێزگای دهۆک، شەوی ڕابردوو کچێکی کوردی ئێزدی تەمەن شەش ساڵان بەناوی هانزاد لە دەستی چەکدارانی داعش ڕزگارکرا.[1]
- بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی بکوژانی #مەلا مەحمود#ی ڕاگەیاند، کە کۆتایی مانگی ڕابردوو لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا بەگولە کوژرا.[2]
- شەوی ڕابردوو، جارێکی دیکە لەلایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا، بۆردومانی بناری #قەندیل# و چیای #کورتەک# کرایەوە و بەهۆیەوە نزیکەی 30 گوند بێ کارەبا مانەوە.[3]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 9,741 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!