- یوکسەل موتلو هاوسەرۆکی شاروانی ناوچەی ئاکدەنیز و سەعدون دۆغان هاوسەرۆکی هەدەپەی شاری مێرسین ئەمڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستگیرکران، بە بڕیاری دادگای شاری مێرسینی تورکیا.
- ئایجان ئازما و عەلی بالین، هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتی گەلانی شارۆچکەی سلۆپی، بە بڕیاری دادگا دەستگیرکران.
- هێزەکانی سوریای دیموکرات (یەپەگە هێزی سەرەکییەتی) ڕایگەیاند، شەڕڤانانی ئۆپەراسیۆنی توڕەیی فورات گوندی جەعبەری ڕۆژهەڵاتیان لە دەستی داعش ڕزگار کردووه و و بەره و گوندی جەعبەری ڕۆژئاوا پێشرەوی دەکەن.
- سێ برا بەناوەکانی (مەزهەر، ڕەفعەت، عوسمان فارس) لە گوندی قیروانی درباسیێی ڕۆژئاوای کوردستان لەسەر سنووری نێوان ڕۆژئاوا و باکووری کوردستان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیا دەستڕێژیان لێکرا و بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستدا.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 12,448 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!