$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- حدکا، ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ ئێران نزیکەی 10 گوندی سەرسنووری باشووری کوردستانی بۆمباران کردووە و 12 کەس بریندار بووە، بەبیانوی ئەوەی کە ئەو گوندانە بنکەکانی حدکای تێدایە.
$باشووری کوردستان$
- کوژرانی ڕەئوف کامیل #ئاکرێ#یی لە #دهۆک#، نێوبراو ئەندامێکی بەرزی ڕێکخراوی خەباتی کارگەرانی کوردستان بوو و سەرنووسەری ڕۆژنامەی ڕێگای ڕەنجدەرانیش بوو، پێش کوژرانی وتارێکی لە دژی فەرمانڕەوایی نیوەبەنیوەیی پارتی و یەکێتی بڵاوکردەوە، دەنگوباسەکان وادەڵێن کە پارتی کوشتوویەتی.
$دەرەوەی کوردستان$
- کەناڵی تەلەفزیۆنی 2ی هۆڵندا، ڕیپۆرتاژێکی حوسەین سێودینی لەسەر باشووری کوردستان پیشاندا کە تێیدا #مەسعود بارزانی# گووتی: ئەگەر چاودێرەکانی نەتەوە بەکگرتووەکان لە کوردستان بچنە دەرەوە ئەوا ڕەوێکی بەکۆمەڵی تر ڕوودەداتەوە.
- وەزیری دەرەوەی هۆڵندا کۆی مان گووتی کە پێویستە هۆڵندا مووچەی ئەو چاودێرانەی نەتەوە یەکگرتووەکان بدات تاوەکو لە کوردستان نەکێشرێنەوە.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 8,413 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!