- حزبی دەعوەی عێراقی- ڕێکخراوی ناوخۆ، پشتیوانی حکومەتی ناوەندی بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان ئاشکراکرد، ئاماژەشی بەوەکرد، هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەتاتورک وەک پشتوانییەکی تورکیا بۆ سەربەخۆیی هەرێم دەبینن.[1]
- وەزارەتی تەندروستی عێراق داوا لە سەرجەم دەرچوانی ساڵی 2015 بۆ 2016ی بەشە پزیشکییەکانی هەرێم دەکات، داواکاری لە وەزارەتەکەیان پێشکەشبکەن بەمەبەستی دامەزراندنیان.[1]
- #یەپەگە# ڕایگەیاند، هێلیکۆبتەرێکی جەنگی سوپای تورکیا لەئاسمانی دەروازەی تەل کۆچەر لە #ڕەبیعە# سنوری ڕۆژئاوای کوردستانی بەزاندووە و گوندێکی بۆردومانکردووە و وەڵامیان داوەتەوە.[2]
- لە کۆبونەوەیەکدا لە بروکسلی پایتەختی بەلجیکا کە زیاتر لە 40 ژنی کورد، بەلجیکی و ئەفغانی و ئیتالی و دەزگاکانی ڕاگەیاندن بەشداریان کرد ناوەندی ژنۆلۆژی - ناوەندی ژن بۆ لێکۆڵینەوەی زانستە مرۆیی و کۆمەڵایەتیەکان ڕاگەیەنرا.[3]
- لە ناوچەی کارپوزلو و سەیفولمولک لە دەوروبەری سووری #ئامەد#، لە کاتی تێپەڕینی شەمەندەفەرێکدا، تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویدا، لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا زیانێکی زۆر بە شەمەندەفەرەکە گەیشت.[3]
- #ئیبراهیم ئایهان#، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان (#هەدەپە#) کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی #ڕوحا# دەستبەسەرکرابوو، ئازادکرا.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 13,185 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!