$باشووری کوردستان$
- کۆمستیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، ئەنجامی #ڕیفراندۆم#ەکەی باشووری کوردستانی بڵاوکردەوە و ڕێژەی بەڵێ %92.7 بوو.[1]
- سەرۆکی دەستەی ناوچە دابڕاوەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەگەر سوپای عێراق ناوچە دابڕاوەکان کۆنترۆل بکات ئەوا کورد 48% لە خاکی باشووری کوردستان لە دەست دەدات.[2]
- لەبارەی هەڵوێست و کاردانەوەی بەغدا لەبەرامبەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، #مەسعود بارزانی# دەڵێت کاردانەوەکان حەقیقەت و ناخی ئەوانەی دەرخست کە دژی مافەکانی خەڵکی کوردستانن و زمانی هەڕەشە بەکاردەهێنن.[1]
- باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ڕایدەگەیەنێت کە لە ڕۆژی هەینییەوە گەشتە ئاسمانییەکان بۆ هەرێمی کوردستان ڕادەوەستن و داواش لە ئەمریکییەکان دەکات کە پلانی گەشتەکانیان بگۆڕن.[2]
- بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕیفراندۆمی باشووری کوردستان، سەرۆک کۆماری ڕوسیا ڤلادیمێر پوتین گەیشتە تورکیا.[1]
- تەرمی پێنج کەس لەو 22 هاوڵاتیانەی باشوور گەیشتنەوە #سلێمانی# کە ڕۆژی 22ی ئەم مانگەدا لە دەریای ڕەشدا خنکابوون.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە حەوتەمین کونگرەی #پەیەدە#دا هاوسەرۆکانی پێشوی پەیەدە، (#سالح موسلیم# و #ئاسیا عەبدوڵڵا#) دەستیان لە کارکێشایەوە و بەهەڵبژاردن (#شاهۆز حەسەن# و #هێڤی مستەفا#) کرانە هاوسەرۆکانی نوێی پەیەدە.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 14,267 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!