46 هونەرمەندانی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان، گۆرانییەک بەناوی زیندانا دیاربەکر ئەمێ بشکینن بڵاودەکەنەوە و داوا دەکەن زیندانیەکانی کورد لە #ئامەد# ئازادبکرێن.
ئەم گۆرانییە باس لە زیندانیانی سیاسی کورد لەباکووری کوردستان دەکات، هونەرمەندان دەیانەوێت بەرێگەی گۆرانییەوە داوا لە دەسەڵاتدارانی تورکیا بکەن زیندانییەکان ئازاد بکەن، بەتایبەتی زیندانی ئامەدی باکووری کوردستان.
ئەم گۆرانییە، یەکێکە لە گۆرانییە کۆنەکانی گرووپی میوزیکی عیرفان، کە لە ساڵی 1991 بڵاوکراوەتەوە، دواتر لەلایەن خانمە هونەرمەند فاتێ دووبارە گوتراوەتەوە، بەڵام ئێستا ئەم 46 هونەرمەندانە لە ماڵەوە ئەم گۆرانیەیان گوتووەتەوە لە کلیپێکدا بڵاویان کردووەتەوە.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 5,134 kertaa