پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 515,938
Kuvat 105,043
Kirjat 19,062
Liittyvät tiedostot 95,484
Video 1,259
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
وەرزی نوێی رەجەب تەیب ئەردۆغان
Ryhmä: Artikkelit | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

وەرزی نوێی رەجەب تەیب ئەردۆغان

وەرزی نوێی رەجەب تەیب ئەردۆغان
ناونیشان: وەرزی نوێی #ڕەجەب تەیب ئەردۆغان#
نووسەر:#عادل باخەوان#
ڕۆژی دەرچوون:#03-06-2023#
=KTML_Bold=سەرەتا=KTML_End=
ئێوارەی یەکشەممەی ڕابردوو، هێشتا ئەنجامەکان بەفەرمی ڕانەگەیێنرابوون، تەلەفۆنەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لۆدێکی یەکجار زۆری لەسەر بوو. نامەی پیرۆزبایی سەرکەوتن و مانەوەی لە پۆستەکەیدا بەسەریدا دەڕژان. ئەو کە 20 ساڵی ڕێک لەمەوبەر، گەیشتبووە دەسەڵات، ئەو کە بە تەمەنی 69 ساڵییەوە، دوا جەنگی خۆی کرد، ئەو کە 52.2% دەنگەکانی بەدەستهێنابوو، خەونەکەی خۆی هێنایەدی و کەمالی ڕکابەری لە یاریگەکە کردە دەرەوە. لە سیستمە دیموکراتەکاندا، زۆر دەگمەنن ئەو سەرکردانەی، پاش 20 ساڵ لە فەرمانڕەوایی بێ دابڕان، بتوانن دیسان هەڵبژاردنێک بەرنەوە، بەڵام ئەو بردیەوە!
ئەوەی لەم وتارەدا دەمەوێت بگەڕێمەوە سەری، ئەو هۆکارانە نین کە وایانکرد ئەردۆغان هەڵبژاردن بباتەوە، بەڵکوو هۆکارەکانی ئەو پشتیووانی و پێشوازییە گەورەیەی دەوڵەتەکانی سیستمی هەرێمایەتییە لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغانێک، کە لەنێوان 2010 بۆ 2020، هەمان ئەم دەوڵەتانە بە دوژمنی سەرسەختیان دەبینی و پێیانوابوو بەشێکی زۆر لە بەرپرسیاریێتی تێکچوونی ئارامیی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، پەیوەندی بە ئەردۆغانەوە هەیە، بەڵام لە ئێستا و ئێرەدا، تەواو بەپێچەوانەوە، هەمان ئەم دەوڵەتانە، سعودیە، ئیمارات، میسر، ئێران، ...، پێیانوایە تورکیای ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، گەرەنتییەکی زۆر باش و گرنگە بۆ ئارامی و سەقامگیریی ئەو ڕۆژهەڵاتە نوێیەی لە بیناکردنەوەدایە. ئەم بابەتە هەوڵدانێکە بۆ تێگەیشتن و شرۆڤەکردنی ئەم گۆڕانکارییە ڕادیکاڵە!
=KTML_Bold=ئەردۆغانی نوێ و بزووتنەوەکانی ئیسلامیزم=KTML_End=
لە ئێوارەی یەکشەمەی ڕابردوودا، بزووتنەوەکانی ئیسلامیزم، هەر لە فەلەستینەوە تا دەگاتە کوردستان، پێش دەوڵەتەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ئاهەنگی سەرکەوتنی ئەردۆغانیان سازدا و، چ بە پەیامی فەرمی و چ لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، گوزارشتیان لە بەختەوەریی خۆیان کرد.
لەڕاستیدا، ئەم بزووتنەوانە هێشتا لەو گۆڕانکارییە گەورەیە تێنەگەیشتوون کە بەسەر ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەگشتی و ئەردۆغان بەتایبەتیدا هاتووە. ئەوان تا ئێستا هەڵگری هەمان وێنەی ئەردۆغانی 10 ساڵ لەمەوپێشن و، پیرۆزباییان لە وێنەیەک کردووە، کە لای خودی ئەردۆغان کۆتایپێهاتووە.
لەم ڤێرژنە تازەیەدا، چیدیکە ئەردۆغان بەرژوەندییە باڵاکانی تورکیا ناکات بەقوربانی خەونێکی بەرجەستەنەکراو، کە بریتیبوو لە بیناکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست لەسەر مۆدێلی داد و گەشەپێدان! لێرەوە، لەنێوان ئیسرائیل و حەماسدا، چیدی حەماس هەڵنابژێرێت، لەنێوان میسر و برایانی موسڵماندا، چیدی برایانی موسڵمان هەڵنابژێرێت، لەنێوان سووریای ئەسەد و سووریای ئیسلامییەکاندا، چیدی سووریای ئیسلامییەکان هەڵنابژێرێت، بەپێچەوانەوە، لە پێنج ساڵی داهاتوودا هەموو تواناکانی دەخاتەکار بۆ ئەوەی بەهێزترین پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل و میسر و سووریا درووستبکات.
ئیدی کولتووری ساردی دەوڵەت ئەوەی دەوێت، کە لەگەڵ کولتووری گەرمی شۆڕشگێڕەکاندا ناگونجێت و یەکناگرێتەوە. ئیدی ئێرە ئەو شوێنەیە کە ئەم دوو کولتوورە لە یەکدی جیادەبنەوە!
=KTML_Bold=ئەردۆغانی پێنج ساڵی داهاتوو کێیە؟=KTML_End=
بەپێچەوانەی بزووتنەوەکانی ئیسلامیزم، دەوڵەتەکانی وەک سعودیە، ئیمارات، قەتەر و هەرێمی کوردستانیش، بەخێرایی و بەوردی لە ئەردۆغانی وەرزی نوێ تێگەیشتن و تەنانەت چاوەڕوانیی خولی دووەمیشیان نەکرد و هەر لەگەڵ کۆتاییهاتنی خولی یەکەمدا پیرۆزباییان لە ئەردۆغان کرد. لەکاتێکدا لە 10 ساڵی ڕابردوودا، جەنگێکی ساردی فراوان لەنێوان سعودیە و ئیمارات لەلایەک و تورکیا و قەتەر لەلایەکی دیکەوە لەئارادابوو. لە سعودیەوە خودی شا سەلمان، محەمەدی کوڕی، وەزیری دەرەوە، باڵوێزی سعودیە لە تورکیا بەجیا پیرۆزباییان لە ئەردۆغان کرد. لە ئیماراتیش، محەمەد بن زایدی سەرۆک و یەک بە یەکی میری ویلایەتەکان، پیرۆزباییان لێکرد.
هەڵەین ئەگەر پێمان وانەبێت ئەم پیرۆزباییانە دوا بزمار نەبن لە تابووتی خەونە جوانەکانی بەهاری گەلانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا! هەڵەین ئەگەر ئەردۆغانی نوێ، وەک خۆی نەبینین؛ واتە سەرۆکی دەوڵەتێک کە هەموو تواناکانی دەخاتە کار لەگەڵ بن زاید و بن سەلمان و مارشاڵی سیسی و بەشاری ئەسەددا، بۆ ئەوەی ڕۆژهەڵاتێکی نوێی سەقامگیر و گەشەی ئابووری دوور لە دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ و ئازادییەکان، بینابکاتەوە.
لە پێنج ساڵی داهاتوودا، ئیدی سیاسەتی ورووژاندن و بریندارکردن و پەلاماردنی دەوڵەتەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست کۆتاییپێدێت و، دەبێت بە پێنج ساڵی بیناکردنەوەی پرد لەگەڵ هەمان ئەو دەوڵەتانەدا و ئەم پردانەش بەدڵنیاییەوە بەسەر پشتی بزووتنەوەکانی ئیسلامیزدا دەڕۆن و درێژدەکرێنەوە.
=KTML_Bold=کۆتایی حیکایەتی مەزهەبگەرایی=KTML_End=
ئاستێکی دیکەی پێنج ساڵی داهاتووی ئەردۆغان لە وەرزی نوێدا، بریتییە لە کۆتاییهێنان بە وەهمی نوێنەرایەتیکردنی جەماوەری سوننە لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا لەبەرانبەر کۆماری ئیسلامی ئێران، کە وەک نوێنەری جەماوەری شیعە پێناسە دەکرا.
ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران، لەڕیزی هەرە پێشەوەی ئەو سەرۆکانە بوو، کە پیرۆزبایی #گەرمیان# لە ئەردۆغان کرد و پێیوایە، دەتوانن پێکەوە و وەکوو دوو هاوبەش بەشداری زیندوو بکەن لە بیناکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا. ئەوەی لە نزیکەوە چاودێریی ئێرانی کردبێت، دەزانێت هەر لە سەرەتای هەڵبژاردنەکانەوە، ئێرانییەکان هیچ بەختەوەرنەبوون بەوەی کە ئەردۆغان بیدۆڕێنێت و پێیانوابوو، ئێستا باشترین کەسە کە بتوانن پێکەوە کاربکەن.
ئەم قەناعەتە ئێرانییە لە کۆمەڵێک فاکتی کۆنرێتییەوە سەرچاوەی گرتووە و تێگەیشتوون لەوەی؛ هەم کۆمەڵگەکان و هەم دەوڵەتەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ماندوون بەدەست ململانێیی شیعە و سوننەوە و خواستێکی بەهێز لەئارادایە بۆ پەڕینەوە بەرەو ڕووبەرێکی دیکە و سیستمی ئامادەباشی ئەردۆغانیش لەسەر پێیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم ڕووبەرە نوێیەدا.
ئەو مۆدێلە سیاسییەی ئێرانی ڕەئیسی کاری لەسەر دەکات، هیچ جیاواز نییە لەو مۆدێلەی بن سەلمان و بن زائید کاری لەسەر دەکەن و ئەردۆغانش هیچ گرفتێکی لەگەڵ ئەم مۆدێلەدا نییە کە بریتییە لە ئۆتۆریتاریزم بە سەقامگیری و گەشەی ئابوورییەوە. لێرەوە هیچ پێویست ناکات چیدی پەنجەکان یەکتری بشکێنن!
کۆتایی
لەنێو هەموو ئەم گۆڕانکارییە گەورانەدا، فەرمانێکی ستراتیژییە کە دەستەبژێری سیاسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا، هەم لەم پەڕینەوەیە تێبگات و هەم بە کۆی پەیوەندییەکانی خۆیدا بچێتەوە و بەوردی لەسەر ئەم پرسیارانە بوەستێت:
گەڕانەوە بۆ کولتووری ساردی دەوڵەت چۆن کارای بەسەر ئاڕاستەی مێژوویی پرسی کوردەوە دادەنێت؟ هاوکاریی نوێی دەوڵەتە سێنتراڵەکان لەگەڵ یەکدیدا چ جۆرە فۆرمێکی پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا دەخاتەڕوو؟ لەم وەرزە نوێیەدا، کیانی کورد شانسی مانەوەی قەوارەی کورد لەڕۆژاڤا چەندە؟ تاچەند گرنگە هەرێمی کوردستان، بۆ خۆپاراستن لە کاراییە نەرێنییەکانی ئەم وەرزە نوێیە، بە شەرعیەتی بەغداوە، جەنگی مانەوە و بەهێزکردنی خۆی بکات؟ ئایا لەم وەرزە نوێیەدا، کاتی ئەوە نەهاتووە کورد، کەمێک گەورەتر لە گرفتەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بڕوانن و باز بەسەر ناکۆکییە بچووکەکاندا بدەن؟ [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 667 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 03-06-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 03-06-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاپۆرت
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 04-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 04-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 07-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 667 جار بینراوە
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
شەهیدان
خالید بەگی جبری
15-11-2009
هاوڕێ باخەوان
خالید بەگی جبری
ژیاننامە
ئەڤریم ئالاتاش
16-09-2010
هاوڕێ باخەوان
ئەڤریم ئالاتاش
ژیاننامە
شێخ بورهان پاکی
17-04-2011
هاوڕێ باخەوان
شێخ بورهان پاکی
ژیاننامە
دڵشاد حاجی عەبدولوەفا
09-03-2022
سروشت بەکر
دڵشاد حاجی عەبدولوەفا
ژیاننامە
مەلا ئەنوەر
23-07-2022
ئاراس ئیلنجاغی
مەلا ئەنوەر
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 515,938
Kuvat 105,043
Kirjat 19,062
Liittyvät tiedostot 95,484
Video 1,259
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.265 toinen!