پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 514,946
Kuvat 104,268
Kirjat 18,883
Liittyvät tiedostot 94,726
Video 1,232
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
Tulos: Found 114, page 1 of 12
















Päivitä
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

14 ملیار دۆلار پێویستە بۆ ئاوەدانکردنەوەی موسڵ
Ryhmä: Tilastot ja selvitykset | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
14 ملیار دۆلار پێویستە بۆ ئاوەدانکردنەوەی موسڵ
Tilastot ja selvitykset

14 ملیار دۆلار پێویستە بۆ ئاوەدانکردنەوەی موسڵ
Tilastot ja selvitykset

کاربەدەستانی عێراق پلانی ئاوەدانکردنەوەی #موسڵ# دادەڕێژن، سندووقی کۆمەک بۆ بونیاتنانەوەی موسڵ دانراوە، پلانی ئاوەدانکردنەوە لە سەر سێ پێوەر نەخشەی کار دادەڕێژێ، قەبارەی وێرانکاری، ژمارەی دانیشتووان و گەورەیی ناوچەکە.
هەرێمی کوردستان بەشێکە لە پرۆسەی بونیاتنانەوەی موسڵ و لەڕووی لۆجیستییەوە هاوکاری دەکات. لە قۆناخی یەکەمدا بۆ دووبارە بنیاتنانەوە پارێزگای نەینەوا نزیکەی266 ملیار دینار بۆ کەرتی پەروەردە و خزمەتگوزارییەکانی دیکە تەرخانکراوە. بەهۆی شەڕی داعش 40%ی لای چەپ و سەدا 75ی لای ڕاستی موسڵ وێران بوون، 14 ملیار دۆلار پێویستە تاوەکو ئاسەواری شەڕ لە شارەکە بڕەوێتەوە.
زیاتر لە 4 کاژێر کەسە یەکەمەکانی ئیدارەی پارێزگای نەینەوا لەگەڵ سەرۆکی سندووقی دووبارە بنیاتنانەوەی ناوچە زیان لێکەوتووەکانی دەستی داعش لەسەر دابەشکردنی بودجە بۆ پرۆژەکانیان گفتووی تووندیان کرد.
قوسەی حاجی محەممەد، یاریدەدری پارێزگاری نەینەوا بۆ کاروباری بونیاتنانەوەو پلاندانان ڕایگەیاند: ئاوەدانکردنەوە بە پلەی یەکەم دێت، دواتر گوزەران و ژیانی هاووڵاتیان و دابینکردنی خزمەتگوزاری سەرەتایی بۆیان و لە سەرووی هەموویانەوە دابینکردنی ئاسایشە. زۆر گرنگە پرۆژە ستراتیژییەکان بایەخی پێبدرێت، ئێستا ئاوەدانکردنەوەی شارەکە دەستپێکردووە، ڕێکخراوەکان بەردەوامن و بونیاتنانەوە ناوەستێت، سندووقی پرۆژەکان مەزەندە بۆ زیانەکان دەکات کە لەنێوان قەزاو ناحیە و هەندێ لە ناوچەکانی دیکە جیاوازە، هەندێ ناوچەی وەک ئەلقووش و زێلکان و هەندێ ناوچەی دیکە تیرۆریستان زیانیان پێی نەگەیاندووە، هەندێ ناوچەی دیکە بە تەواوەتی وێرانبوون.
لە قۆناخی یەکەمدا بۆ دووبارە بنیاتنانەوە پارێزگای نەینەوا نزیکەی 266 ملیار دینار بۆ کەرتی شارەوانی، تەندروستی، ناوخۆ، پەروەردە، ڕێگاوبان، خوێندنی باڵا و کارەبا تەرخانکراوە، بڕیار وایە لە ماوەیەکی کەمدا پرۆژەکان دەستیان پێبکرێت.
د.مستەفا هیتی، سەرۆکی سندەوقی دووبارە بنیاتنانەوەی ناوچە زیان لێکەوتووەکانی دەستی داعش بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند: کۆمەک بۆ سندووقی بونیاتنانەوەی موسڵ لە زۆر شوێنەوە دێت، لەبنەڕەتدا سێ پێوەرمان دیاریکردووە بۆ ئاوەدانکردەوە، قەبارەی وێرانکاری و ژمارەی دانیشتووان و دواجار مەودا و گەورەیی ناوچەکە. ئێمە ناتوانین کات دیاری بکەین بۆ ئاوەدانکردنەوەی موسڵ، ئەوە پەیوەستە بە ئاست و قەبارەی قەرەبووکردنەوە و کۆمەکەکان بۆ ئاوەدانکردنەوە، هاوکات پێویستمان بەوە هەیە کە سەرەتا لە ژێرخان و هەندێ لایەنی خزمەتگوزارییەوە دەستپێبکەین بۆ ئاوەدانکردنەوە، دواتر لایەن و کەرتەکانی دیکە.
بەپێی ڕیککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا هەرێمی کوردستان لە ئاوەدانکردنەوەی موسڵ بەشدار دەبێت، بەپێی ڕێککەوتنەکەش وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەندازیاری تایبەت بۆ بەشێک لە پرۆژەکان دابین دەکات.
بەهۆی شەری داعش %40 ی لای چەپ و %75 ی لای ڕاستی موسل وێران بووە بەپێی ئامارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکانیش موسڵ زیاتر لە 14 ملیار دۆلاری پێویستە تا سیمای شەڕ لە ڕووخساری بڕەوێنێتەوە.
04-08-2017
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 6,431 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 04-08-2017
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 04-08-2017 (7 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ئاوەدانکردنەوە
شار و شارۆچکەکان: موسڵ و دەشتی نەینەوا
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 93%
93%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 04-08-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 05-08-2017 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 05-08-2017 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 6,431 جار بینراوە
253 هەزار ئاوارە گەڕاونەتەوە موسڵ
Ryhmä: Tilastot ja selvitykset | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
253 هەزار ئاوارە گەڕاونەتەوە موسڵ
Tilastot ja selvitykset

253 هەزار ئاوارە گەڕاونەتەوە موسڵ
Tilastot ja selvitykset

گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەکان بۆ ناوچە ئازادکراوەکانی پارێزگای #نەینەوا# بەردەوامیی هەیە.
دەرباز محەمەد وەزیری کۆچ وکۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاندووە: دوای ڕزگارکردنی لە تیرۆریستانی #داعش#، تا ئێستا کۆی گشتیی ژمارەی ئەو ئاوارانەی گەڕاونەتەوە ناوەندی شاری #موسڵ# گەیشتۆتە 253 هەزار کەس و جەختیشیکردۆتەوە لەوەی کە کاردەکەن بۆ هاوکاریکردن و ئاسانکاریی گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەکان بۆ ناوچە ئازادکراوەکانیان.
لەلایەکی تریشەوە ێەڵاح جبوری قائیمقامی ناحیەی گیارە ڕایگەیاندووە: لە ئێستا ڕەوشی ئەمنی لە تەواوی ناحیەی گیارەدا جێگیرە و ژیان تێیدا ئاساییە، هەر بۆیە لە ماوەی ڕابردوودا دەیان خێزان کە پێشتر بەهۆی پەلامارەکانی داعشەوە ئاوارەببوون گەڕاونەتەوە ناوچە ئازادکراوەکانیان.
لەبارەی ئاوەدانکردنەوەی ناحیەکەشەوە، ناوبراو ئاماژەی داوە بەوەی: کە وێڕای جێگیریی ڕەوشی ئەمنی و ئاساییبوونەوەی ڕەوشەکە، بەڵام ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیان لێکەوتووەکان بەپێی پێویست نییە و تا ئێستا ڕێژەی ئاوەدانکردنەوە لە ناحیەی گیارە و دەوروبەری لە 5٪ ی تێنەپەراندووە.
02-08-2017
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 5,906 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردسات - 02-08-2017
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 02-08-2017 (7 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : تاوانی جەنگ
جۆری ئامار و ڕاپرسی : پەناهاندە
شار و شارۆچکەکان: موسڵ و دەشتی نەینەوا
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 95%
95%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 02-08-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 02-08-2017 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 02-08-2017 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 5,906 جار بینراوە
516 کەس لە موسڵ کوژراون
Ryhmä: Tilastot ja selvitykset | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
516 کەس لە موسڵ کوژراون
Tilastot ja selvitykset

516 کەس لە موسڵ کوژراون
Tilastot ja selvitykset

سەعید محەمەد
دوای‌ ئەوەی‌ چەکدارانی‌ دەوڵەتی‌ ئیسلامی‌ ناسراو بە داعش دەستیان بەسەر شارەکەدا گرت، تەنیا لەم مانگی‌ حەزەیراندا پێنج سەد و شانزە کەس له و شارە کوژراون.
سەعید مەموزینی‌، بەرپرسی‌ ڕاگەیاندنی‌ لقی‌ 14 ی‌ پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستان، بە خەندانی‌ ڕاگەیاند: "لە مانگی‌ حوزەیرانی‌ 2014 بەهۆی‌ شەڕ و پێکدادانەکانەوە لە شاری‌ موسڵ 516 کەس کوژراون".
وتیشی‌: "له و ژمارەیە 8 کەسیان کوردن و 100یان هاوڵاتی‌ مەدەنی‌ تورکمان و عەرەبن و 408یان چەکدارانی‌ داعشن".
بەرپرسی‌ ڕاگەیاندنی‌ لقی‌ 14 ی‌ پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستان ئاماژەی‌ بەوەشکرد کە لە ماوەی‌ حەوت مانگی‌ ڕابردوودا 1690 کەس لە شاری‌ موسڵ‌ کوژراون.
- 01-08-2014
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 11,364 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی خەندان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 01-08-2014 (10 ساڵ)
شار و شارۆچکەکان: موسڵ و دەشتی نەینەوا
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 76%
76%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 01-08-2014 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 01-08-2014 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 11,364 جار بینراوە
700 منداڵی بێ دایک یان باوکی موسڵ لە کەمپەکانی کوردستاندان
Ryhmä: Tilastot ja selvitykset | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
700 منداڵی بێ دایک یان باوکی موسڵ لە کەمپەکانی کوردستاندان
Tilastot ja selvitykset

700 منداڵی بێ دایک یان باوکی موسڵ لە کەمپەکانی کوردستاندان
Tilastot ja selvitykset

لەنێو ئاوارەکانی #موسڵ#دا ژمارەیەک منداڵی بێسەرپەرشت هەن، هەندێکیان دایک یان باوکیان کوژراون یاخود بێسەروشوێنن، هەندێکیشیان هەموو کەسوکاریان لەدەستداوە و بەتەنیا ماونەتەوە.
بەپێی سەرژمێریی ئیدارەی کەمپەکانی خازر، حەسەن شام، سێڤدینان، چەمەکۆر و یوتو لە هەرێمی کوردستان، چوار منداڵ لەو کەمپانە هیچ کەسێکیان دیار نییە، زیاتر لە 700 منداڵی دیکەش دایک یان باوکیان بەهۆی شەڕەوە لە موسڵ کوژراون.
لە کەمپی حەسەن شام خانەیەک بۆ ئەو منداڵە بێسەرپەرشتانە کراوەتەوە، کە بەشێوەیەکی کاتی بووەتە پەناگەیەک و تێیدا دەمێننەوە. بەڵام ئەوان دەبێت چاوەڕوانی چارەنووسێکی نادیار بکەن، چونکە نازانرێت ئاگری شەڕ تاوەکو کەی بەردەوام دەبێت.
زینەی تەمەن نۆ ساڵان و خوشکە تەمەن حەوت ساڵانەکەی لە خانەی بێسەرپەرشیارانی کەمپی حەسەن شام دەمێننەوە. زینە چاوەڕوانی گەڕانەوە دەکات بۆ موسڵ تاوەکو لەگەڵ داپیر و باپیری درێژە بە ژیانی بدات، چونکە لە شەڕی موسڵدا دایک و باوکی لەدەستداوە.
23-07-2017
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 6,310 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 23-07-2017
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 23-07-2017 (7 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : پەناهاندە
شار و شارۆچکەکان: موسڵ و دەشتی نەینەوا
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 93%
93%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 23-07-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 29-07-2017 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 29-07-2017 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 6,310 جار بینراوە
90%ی ئاوارەکانی لای چەپی موسڵ گەڕاونەتەوە
Ryhmä: Tilastot ja selvitykset | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
90%ی ئاوارەکانی لای چەپی موسڵ گەڕاونەتەوە
Tilastot ja selvitykset

90%ی ئاوارەکانی لای چەپی موسڵ گەڕاونەتەوە
Tilastot ja selvitykset

گوتەبێژی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا 90%ی ئاوارەکانی باشووری نەینەوا و لای چەپی #مووسڵ# گەڕاونەتەوە ماڵەکانی خۆیان.
دوای کۆنترۆڵکردنەوەی لای چەپی موسڵ لە دەستی #داعش# لە کانوونی دووەمی ئەمساڵدا، حکومەتی عێراق کار لەسەر گەڕاندنەوەی ئاوارەکان دەکات.
سەعد حەدیسی، گوتەبێژی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی گوت لەگەڵ داڕشتنی پلانی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ، حکومەت پلانی بۆ قۆناخی دوای داعشیش داڕشتبوو.
حەدیسی ڕاشیگەیاند، پلانی حکومەت گەڕاندنەوەی ئاوارەکان و کاراکردنەوەی دامەزراوەکانی حکومەتە لەو ناوچانە، لەگەڵ دروستکردنی سەقامگیری ئاسایش. دەشڵێت: لەو ڕووەوە پێشکەوتنی باش هەیە.
سەعد حەدیسی ئاماژەی بەوەشکرد، لە چەند مانگێکی کەمدا ژیان لە بەشی چەپی موسڵ گەڕاوەتەوە و گوتی: لەناوچە ئازادکراوەکانی بەری ڕاستی موسڵیش ژیان دەگەڕێتەوە و فەرمانگەکانی حکومەت دەستیان بە کارەکانیان کردووە، ئەمەش نیشانەی سەرکەوتوویی بەرنامەکەی حکومەتە.
ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی پارێزگای نەینەوا لە 17-10-2016 لەلایەن فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراقەوە ڕاگەیێندرا. ڕۆژی 24ی ئایاری 2017 حەیدەر عەبادی کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی لای چەپی موسڵی ڕاگەیاند. لە 19ی شوباتی ڕابردووشدا سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی بەری ڕاستی موسڵی ڕاگەیاند (رۆژئاوای شارەکە) و ئێستاش شەڕ لە دوا پێگەی داعشە لە گەڕەکەکانی ناوچەی موسڵی کۆن لە لای ڕاستی شارەکە.
01-07-2017
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 7,747 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 02-07-2017
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 17-10-2016 (8 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ئاوەدانکردنەوە
جۆری ئامار و ڕاپرسی : تاوانی جەنگ
شار و شارۆچکەکان: موسڵ و دەشتی نەینەوا
وڵات - هەرێم: ئێڕاق
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 95%
95%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئەڤین ئیبراهیم فەتاح )ەوە لە: 02-07-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئەڤین ئیبراهیم فەتاح )ەوە لە: 02-07-2017 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 7,747 جار بینراوە
ئاگری موسڵ کوردستان دەسووتێنێ؟
Ryhmä: Artikkelit | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئاگری موسڵ کوردستان دەسووتێنێ؟

ئاگری موسڵ کوردستان دەسووتێنێ؟
ناونیشان: ئاگری موسڵ کوردستان دەسووتێنێ؟
نووسەر: #هێمن عەبدوڵڵا#
ڕۆژی دەرچوون: #11-10-2016#

گوتەبێژی #حەشدی شەعبی# هۆشدارییەکی سەرنجڕاکێشی داوەتە تورکیا: لە هەر شوێنێک لە موسڵ تووشی هێزە تورکییەکان ببین، وەک #داعش# مامەڵەیان لەگەڵ دەکەین. لێدوانەکە بۆیە سەرنجڕاکێشە، چونکە هەم حەشدی شەعبی و هەم سوپای تورکیاش ناڕەزاییان هەیە لەسەر بەشداریکردنیان لە شەڕەکەدا، کەچی شیر و تیر لەیەکدی دەسوون. #هەولێر# و بەغدا و هاوپەیمانانیش دەڵێن هۆکاری دواکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر ئەوەیە ڕێککەوتن نەکراوە بۆ قۆناغی پاش داعش کە کێ بەشداری بکات و دوای ئەوە چۆن بەڕێوەببرێت، بەڵام هەرواش وێنەی موسڵی پاش داعش وردەوردە خەریکە زەلال دەبێت. وێنەی شارێک کە وەک حەلەبی لێدێت و هەر کۆڵانێکی دەکەوێتە دەست هێزێکی ئیقلیمی.
موسڵ بووەتە کێکێک کە بۆ هەریەکە لە بەشداربووانی ئۆپەراسیۆنە چاوەڕوانکراوەکە تامێکی جیاوازی هەیە. بۆ عەبادی و حکومەتی ئێراق، چوونەوەی سوپای ئێراق بۆ نێو موسڵ کڕینەوەی شکۆیەکی لەدەستچووە کە مالیکی-ی ڕکابەری عەبادی سەبەبکاری بوو. بۆ کوردستان تامی ئۆپەراسیۆنەکە لەوەدایە دۆزی ناوچە کوردستانییە ناکۆکی لەسەرەکان، کە تا بەر لە هاتنی داعش گرێکوێرەیەکی گەورە بوو و زۆرمان وامان دانابوو کە ئیدی دۆڕاندوومانە لەو دۆزەدا، ئاسانتر چارەسەر دەبێت.
بۆ هاوپەیمانان و بەتایبەتیش ئیدارەی ئۆباما، سەرکەوتن لە موسڵ هاوکارییەکی باش دەبێت بۆ سەرکەوتن لە هەڵبژاردنە چاوەڕوانکراوەکەی کۆتایی ئەمساڵ. بۆ ئێران کێکەکە هەمان تامی سەرکەوتنی ستراتیژیی ئەو دەوڵەتەیە لە ململانێکانی ئێراق و سووریا و لوبنان و یەمەن. ئەوەی لەو نێوانەدا هێشتا پشکی دیار نییە و پەلە پرووزەیەتی شتێکی بەربکەوێت تورکیایە. بێگومان بۆ ئەویش موسڵ تامی وەدیهاتنی خەونێکی عوسمانییانەیە کە دەمێکە بەم ناوچەیەوە دەبینرێت.
هەموو ئەوانە وادەکەن وێنەی موسڵی پاش داعش لەوەی ئێستا ترسناکتر بێت. بەتایبەتیش کە نموونەی حەڵەب هێشتا چیرۆکێکی بەردەوامە و بە قۆناخەکانی موسڵی ئێستادا تێپەڕیوە. لە حەلەب سەرەتا حکومەتی سووریا هەبوو. دوایی شارەکە دابەش بوو بۆ سەر سێ بەش: بەشێکی حکومەت، بەشێکی ئۆپۆزیسیۆن و بەشێکی کورد. دواتر شەڕ لەنێو شار درێژەی کێشا. هێزی نوێی توندئاژۆ هاتن و شیرەکە هێندە کۆن بوو کە فێڵی تێکەوت.
ئەنجامی کۆتایی ئەوەیە کە ئێستا ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی و ڕووسیا و تورکیا و سووریا و ئێران و گرووپە توندئاژۆکان و کوردیش لەو شارەدا لە کۆڵان بە کۆڵان و ماڵ بە ماڵی خەریکی یەکلاکردنەوەی حیساباتەکانیانن لەگەڵ یەکدی. شەڕی حەڵەب و وێنەی منداڵانی قوربانیی جەنگ لە حەڵەب و مەرگەساتەکانی هێندە دووبارەبوونەتەوە کە چیدی خەڵک ڕاناچڵەکێنن.
ئەوەی کە دیارە موسڵیش لەپاش داعش بەو ئاڕاستەیەدا دەڕوات. ڕەنگە سەرەتا شەڕەکە لەنێوان هێزە شیعە و سوننەکاندا درووستبێت. بەدوایدا هەندێک گرووپی جیهادیی سپۆنسۆرکراو لەلایەن تورکیا و سعودیە و قەتەرەوە درووست دەبن و دەست بەسەر هەندێک ناوچەیدا دەگرن. هێزە شیعەکانیش دەستەوەستان نابن و بەیارمەتیی ئێران هەندێک ناوچەی دیکە کۆنترۆڵ دەکەن.
کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چاوەکانی دادەخات و ڕووسیا پاش ئەزموونی سەرکەوتووی لە سووریا، فڕۆکە و هێز بۆ ئێراقیش دەنێرێت. تورکیا و ئەمریکا و هێزەکانی دیکەش بۆ ڕاگرتنی باڵانسی هێز، فڕۆکە بۆ پشتیووانی لە هێزە سوننە و دژە ئێران و ڕووسییەکان دەنێرن. ئەنجامەکەشی ئەوە دەبێت کە ماوەیەکی دوورودرێژ باشووری کوردستان یان دەبێتە مەیدانی جەنگێکی ئیقلیمی، یان هاوسنوور دەبێت لەگەڵ زۆنی جەنگ. مەترسیی گەورەتریش ئەوەیە بەو حاڵەوە کە هەمانە، ئاگرەکەی موسڵ باشووری کوردستانیش بسووتێنێ و دوو ئیدارەی کوردی بەسەر دوو بەرەی شیعە و سوننەدا دابەش ببن. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 238 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 11-10-2016
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 11-10-2016 (8 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاپۆرت
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 31-05-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 31-05-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 31-05-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 238 جار بینراوە
ئامارەکانی ویلایەتی موسڵ
Ryhmä: Tilastot ja selvitykset | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئامارەکانی ویلایەتی موسڵ
Tilastot ja selvitykset

ئامارەکانی ویلایەتی موسڵ
Tilastot ja selvitykset

ئاماری بەریتانیا بۆ ویلایەتی موسڵ
کۆی گشتی دانیشتوانی ویلایەتەکەی بە 785498 کەس داناوە و بەپێی دابەشبوونی نەتەوەیی بەمشێوەیە دابەشی کردووە.
• ژمارەی کورد: 424720
• ژمارەی ئێزدی: 30000
• ژمارەی عەرەب: 185013
• ژمارەی تورکمان: 65815
• ژمارەی مەسیحی: 62225
• ژمارەی جوولەکە: 16865
• ژمارەیەک کۆچەر..

ئاماری عیراق بۆ ویلایەتی موسڵ
کۆی گشتی دانیشتوانی ویلایەتەکەی بە 799990 داناوە و بەپێی دابەشبوونی نەتەوەیی بەمشێوەیە دابەشی کردووە.
• ژمارەی کورد: 494007
• ژمارەی ئێزدی: 26257
• ژمارەی عەرەب: 166941
• ژمارەی تورکمان: 38652
• ژمارەی مەسیحی: 61331
• ژمارەی یەهودی: 11897

ئاماری تورکیا بۆ ویلایەتی موسڵ
کۆی گشتی دانیشتوانی ویلایەتەکەی بە 673000 داناوە و بەپێی دابەشبوونی نەتەوەیی بەمشێوەیە دابەشی کردووە.
• ژمارەی کورد: 263830
• ژمارەی ئێزدی: 18000
• ژمارەی تورکمان: 146960
• ژمارەی عەرەب: 43210
• ژمارەی جوولەکە: 31000
• ژمارەی کۆچەر: 170000
گەرچی لە هەرسێ ئامارەکەدا هەست بەجیاوازی زۆر دەکرێت، بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە کورد لە ئاماری هەرسێ لایاندا چەندینجار لە عەرەب و تورکمان زۆرترن لە هەموو ویلایەتی موسڵ.
لە ناوچەکانی کەرکووک ڕێژەکە و بەراورد کارییەکە زۆر لەوە زیاترە و هەموو سەرچاوەکان ئەوە دەسەلمێنن کە دوو لەسەر سێی دانیشتوانەکەی کەرکووک کوردن.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 9,692 kertaa
HashTag
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری ئامار و ڕاپرسی : کۆمەڵایەتی
شار و شارۆچکەکان: موسڵ و دەشتی نەینەوا
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 88%
88%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 22-07-2011 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 9,692 جار بینراوە
ئاوارەبوونەوەی خەڵکی موسڵ بۆ کەمپەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە
Ryhmä: Tilastot ja selvitykset | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئاوارەبوونەوەی خەڵکی موسڵ بۆ کەمپەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە
Tilastot ja selvitykset

ئاوارەبوونەوەی خەڵکی موسڵ بۆ کەمپەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە
Tilastot ja selvitykset

لەم مانگەدا دوو هەزار و 400 کەس دووبارە لە #موسڵ#ەوە گەڕاونەتەوە کامپەکانی سنووری پارێزگای #هەولێر#، خەڵک نائومێدن لە ئێستا و داهاتوویان لە موسڵ، شارەکە بە جێدێڵن بە ناچاری دەچنەوە ناو خێوەتەکانی کەمپ.
لە پێناو پاراستن و دوورکەوتنەوە لە ئاگری شەڕ، فەرەح و دوو منداڵەکەی لە موسڵ ئاوارەی کەمپەکانی هەرێمی کوردستان بوون، دوای کۆنترۆڵکردنەوەی شارەکەشیان فەرەح بەئومێدی دەستپێکردنەوەی ژیانێکی نوێ گەڕایەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆی، بەڵام گەڕانەوەکەی هێندەی نەبرد دوای شەش مانگ دووبارە گەڕایەوە و ژیانی ژێرخێمەکانی هەڵبژارد.
تەنها ئەم خێزانەنین بەڵکو دەیان خێزانی هاوشێوەی ئەو دووبارە لە موسڵی دوای داعش گەڕاونەتەوە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان، بەپێی ئامارەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی تەنها لەم مانگەدا دوو هەزار و 400 کەس بۆ جاری دووەم گەڕاونەتەوە کەمپەکان و لە سنووری پارێزگای هەولێر نیشتەجێبوونە.[1]
#26-01-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,632 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 26-01-2018
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 26-01-2018 (6 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : تاوانی جەنگ
جۆری ئامار و ڕاپرسی : پەناهاندە
شار و شارۆچکەکان: موسڵ و دەشتی نەینەوا
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 92%
92%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 26-01-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 26-01-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 26-01-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,632 جار بینراوە
ئاوی بەنداوی موسڵ زیاتر لە سێ ملیار مەتر سێجا کەمیکردووە
Ryhmä: Tilastot ja selvitykset | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئاوی بەنداوی موسڵ زیاتر لە سێ ملیار مەتر سێجا کەمیکردووە
Tilastot ja selvitykset

ئاوی بەنداوی موسڵ زیاتر لە سێ ملیار مەتر سێجا کەمیکردووە
Tilastot ja selvitykset

ئاوی #بەنداوی موسڵ# بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیاتر لە سێ ملیار مەتر سێجا کەمیکردووە، کەمئاوی یەک ملیۆن دینار زیانی بە هەر جووتیارێکی ناوچەکە گەیاندووە.
دەوروبەری بەنداوەکە وشک هەڵهاتووە، زەویوزاری بەردەم بەنداوەکە لە کەمئاویی و وشکانیدا قڵیشی بردووە.
بەنداوی موسڵ ساڵی 1985 دروستکراوە، توانای گلدانەوەی 11 ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە و گەورەترین بەنداوی عێراقە. کەمبوونەوەی ئاوی بەنداوەکە کاریگەری خراپی لەسەر کەرتی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری ناوچەکانی نێوەڕاست و باشووری عێراق دەبێت.[1]
#31-05-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,393 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 31-05-2018
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
وشە و دەستەواژە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 31-05-2018 (6 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ژینگە
جۆری ئامار و ڕاپرسی : کشتوکاڵ و ئاژەڵداری
شار و شارۆچکەکان: موسڵ و دەشتی نەینەوا
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 93%
93%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 31-05-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 31-05-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 31-05-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,393 جار بینراوە
ئاوی بەنداوی موسڵ گەیشتووەتە کەمترین ئاست
Ryhmä: Tilastot ja selvitykset | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئاوی بەنداوی موسڵ گەیشتووەتە کەمترین ئاست
Tilastot ja selvitykset

ئاوی بەنداوی موسڵ گەیشتووەتە کەمترین ئاست
Tilastot ja selvitykset

تا چەند مانگێک لەمەوبەر #بەنداوی موسڵ# بە بۆمبێکی چێنراوی سرووشتی لەقەڵەم دەدرا کە تەقینەوەکەی گیانی چەند ملیۆن کەسێک دەخاتە مەترسییەوە، بەڵام ئێستا کەمبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوەکە جووتیاران و خەڵکی سوودمەند لە ئاوی بەنداوەکەی نیگەران کردووە، لە کاتێکدا ئاوی بەنداوەکە بەڕێژەی 43٪ لەچاو هەمان کاتی 2017 دابەزیوە. بەرپرسانی پەیوەندیدار بەنداوێکی تورکیا بە هۆکار دەزانن، حکومەتی تورکیاش ڕایگەیاندووە کە ئەوان حکومەتی عێراقیان لە پڕۆژەکەی خۆیان ئاگادار کردبووەوە.
زەوییە کشتوکاڵیەکانی دەوروبەری بەنداوی مووسل وشک هەڵگەڕاون، هۆکارەکەی ئەوەیە کە ئاوی بەنداوەکە گەیشتووتە کەمترین ئاستی. بەپێی هەندێ زانیاری بەنداوی مووسڵ تەنیا 4 ملیار مەتر سێجا ئاوی تێدا ماوە، لە کاتێکدا پار هەمان کات زیاتر لە 7 ملیار مەتر سێجا ئاوی تێدابووە.
رەمەزان حەمزە کە ساڵی 1985 وەکو ئەندازیار لەسەر پرۆژەکە کاری کردووە، کەمبوونەوەی ئاوی بەنداوەکە بە مەترسی دەزانێت بۆ سەر ژینگە، کشتوکاڵ و ئاوی ژێر زەوی لە دەوروبەری شاری دهۆک.
لەبارەی هۆکارەکانی دابەزینی ئاستی ئاوی بەنداوەکە، ڕەمەزان حەمزە بە (رووداو)ی گوت، هۆکاری یەکەم بۆ دروستکردنی بەنداوی ئەلیسۆ لە تورکیا و کەمبوونەوەی ئاوی ڕووباری دیجلە لە تورکیاوە دەگەڕێتەوە. تورکیا ڕێژەیەکی زۆری ئاوی ڕووبارەکە بۆ ئەو بەنداوە گلدەداتەوە، بۆیەش ڕێژەیەکی کەمی ئاوەکە دەگاتە عێراق.
حکومەتی تورکیا لە پەنجاکانەوە پێشنیازی دروستکردنی بەنداوی ئەلیسۆی کردووە کە بەنداوێکی گلدانەوەی ئاو و بەرهەمهێنانی کارەبایە. لەو کاتەوە ناڕەزایەتییەکی نێودەوڵەتی بەرفراوان لەدژی ئەو پڕۆژەیە دەستیپێکردووە. ڕەخنەگرانی ئەو پڕۆژەیە پێیانوایە دروستکردنی بەنداوی ئەلیسۆ سەدان هەزار کەس لە دیوی خوارەوەی ڕێڕەوی بەنداوەکە ناچار دەکات ناوچەکانی خۆیان چۆڵ بکەن.
فاتیح یڵدز، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، بە ڕۆژنامەی (نەشناڵ)ی ئیماڕاتی ڕاگەیاندووە حکومەتی ئەنقەرە پێشوەخت پرس و ڕاوێژی بە حکومەتی عێراق کردووە و ئینجا دەستی بە دروستکردنی بەنداوەکە کردووە.
بەبۆچوونی ئەندازیارەکە، هۆکاری دووەمیش پەیوەندی بەوەوە هەیە کە حکومەتی عێراق سیاسەتێکی ڕوونی بۆ پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو نییە، چونکە لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە ئاوی بەنداوەکە کەمی کردووە، بێئەوەی هۆکارەکەی دیار بێ. بەگوێرەی مەزندەکان دەبووایە ئێستا زیاتر لە 8 ملیار مەتر سێجا ئاو لە بەنداوەکەدا هەبێت. بەو پێیەش ئاوی بەنداوەکە لەچاو پارساڵ 43٪ و لە چاو چاوەڕوانییەکان 50٪ دابەزیوە.
حەمید بەشیر، جووتیارێکی دەوروبەری بەنداوەکەیە دەڵێت هەر جووتیارێکی ناوچەکە بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوەوە بەلای کەمەوە یەک ملیۆن دینار زیانی پێگەیشتووە. حەمید بە دڵێکی پڕ لە گلەییەوە دەڵێت: ساڵی ڕابردوو، لە کاتی گەیشتنی بەرهەمی کشتوکاڵی ناوچەکەمان ئاوی بەنداو ئەوەندە زیاد کرا تاوەکو بەروبوومەکەمان کەوتە ژێر ئاو.
رۆژی 26ی ئایاری ڕابردوو حەسەن جەنابی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی عێراق، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک دوو نەخشەی بەنداوەکەی بڵاو کردەوە کە یەکێکیان هی ساڵی ڕابردووە و ئەوەی دیکەشیان هی ئەمساڵە، لەو نەخشەیەدا بەڕوونی جیاوازی ئاستی ئاوی بەنداوەکە لە ساڵی ڕابردوو و ئەمساڵدا دەردەکەوێ. وەزیری کشتوکاڵی عێراق داوا لە هاووڵاتییان دەکات، دەست بە ئاوەوە بگرن و زیاتر لە پێویست بەکاری نەهێنن، چونکە مەترسی کەمبوونی ئاو هەیە.
رەمەزان حەمزە، کەمی ئاوی بەنداوەکە بە زیانی گەورە بۆ شاری دهۆک و دەوربەری دەزانێت، بە تایبەتی دوای 15ی حوزەیران وەرزی ئاودێرییە و باشوور و ناوەڕاستی عێراق زیاتر پێویستیان بە ئاو دەبێت.
بەنداوی موسڵ، کە دەکەوێتە نێوان هەردوو پارێزگای مووسڵ و دهۆک، لە ساڵی 1985 دروستکراوە و توانای گلدانەوەی 11 ملیار مەتر سێجای ئاوی هەیە. درێژیی بەنداوەکە 3200 مەترە و بەرزییەکەشی 110 مەترە.[1]
#05-06-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,921 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 05-06-2018
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
شوێنەکان
وشە و دەستەواژە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 05-06-2018 (6 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ژینگە
جۆری ئامار و ڕاپرسی : کشتوکاڵ و ئاژەڵداری
شار و شارۆچکەکان: موسڵ و دەشتی نەینەوا
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 90%
90%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 05-06-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 06-06-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 06-06-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,921 جار بینراوە

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 514,946
Kuvat 104,268
Kirjat 18,883
Liittyvät tiedostot 94,726
Video 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 1.265 toinen!