- هەردوو #پارتی# و #پەکەکە# لە ڕێی یەکەکانی #یەبەشە# و پێشمەرگەکانی ڕۆژئاوا لە #خانەسۆر#ی #شنگال# لێکیاندا و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە. هەڵگیرسانی #شەڕی براکوژی# ناڕەزاییەکی زۆری لەلایەن خەڵکەوە لێکەوتەوە.[1]
- وتەبێژی ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ڕایدەگەیەنێت کە هەڵگیرساندنی شەڕەکەی ئەمڕۆی شەنگال بە ئامانجی لەباربردنی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان هەڵگیرساوە و ئەندازیاری ئەو شەڕەش ئاکەپە و ئەردۆغانن و لە ئەنقەرە پیلانی هەڵگیرساندنی شەڕی ناوخۆ دانراوە.
- #میر تەحسین بەگ#، داوا لە هەموو هێزێک دەکات شەڕ لە ناوچەکانی ئێزدییان نەکەن و لە جیاتی شەڕ ڕێگای ئاشتیانە بۆ چارەسەکردنی گرفتەکان بگرنە بەر.[2]
- #بەرهەم ساڵح#، جێگری سکرترێری گشتی یەکێتی سەردانی #جەلال تاڵەبانی#، سکرتێری گشتی ئه و حزبەی کرد و سەرچاوەیەکی ئاگاداریش لە کۆبوونەوەکە دەڵێت کۆبوونەوەکەوە زۆر بە باشی بەڕێوەچووە و چاوەڕوانی ئەنجامی باشی لێ دەکرێت.
- سەرۆکی #کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە# ئاشکرایکرد، لەلایەن ئەو تیمە پارێزەرە نێودەوڵەتییەی کە لە دادگاکانی فەرەنسا سکاڵایان لەسەر ئەو کۆمپانیایانە تۆمارکردوە کە چەکی کیمیاییان بە ڕژێمی بەعس فرۆشتووە، بەڵگەی پێویستیان دەستکەوتووە کە 27 کۆمپانیا چەکیان بە ڕژێمی بەعس فرۆشتووە، بەڵام بەهۆی لەکارخستنی پەرلەمانی کوردستانەوە ناتوانن سکاڵا تۆمار بکەن.[2]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 19,845 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!