- لە گوندی جەمیلەی ڕۆژئاوای جەلەولا، بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلی هێزەکانی پێشمەرگەدا تەقیەوە و لەئاکامدا دوو پێشمەرگە شەهیدبوون و دووانی دیکەش بریندار بوون.
- ئەمینداری گشتی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە جەبار یاوەر ڕایگەیاند: لە شەڕی دژی بەدەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بەداعش لە 10-06-2014 تاوەکو 03-02-2015 واتا ماوەی 7 مانگو 24 ڕۆژە 999 پێشمەرگە شەهید و 4596 بریندار بوون.
- ئێوارەی ئەمڕۆ لە کافیتریایەک لە گەرەکی ئەڵماس-ی کەرکووک، شەڕ لە نێوان ژمارەیەک کورد و تورکمان دروستبوە و کەسێک کوژراوەو دو برینداریش هەیە.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 15,772 ganger