- پارێزەر سەحەر ئاجار، سەرۆکی کۆمەڵەی مافناسانی میزۆپۆتامیا و مەحمود بینگول، فەیزی ئاتسز و زیا باگی، پارێزەرانی ئەندامی کۆمەڵەی مافناسانی میزۆپۆتامیا بەتۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخستنی قەدەغە"دا دەستگیر کران.
- ئەمنستی ئینتەرناشناڵ بۆ ئازادی هەرچی خێراتری زەینەب جەلالیان، زیندانی سیاسی کورد، کەمپەینێکی کۆکردنەوەی واژۆی دروستکردووە و ڕایگەیاندووە: "ئێران دەبێت جەلالیان ئازاد بکات و هەموو پێداویستییەکانی بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ دابین بکات".
- ڕێکخراوی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ کەمپەینێکی بۆ پشتگیری گەڕەکی سوری ئامەد پێکهێناوە و ڕایگەیاندووە، کە ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی سووری ئامەد ئاوارە بوون و خانوەکانیان ڕووخاوە و لە ئەگەری گەڕانەوەیان بۆ ماڵەکانیان ژیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە.
- ئەمشه و بەڕێوەبەرانی کەناڵی زارۆک تیڤی، کە تەلەڤزیۆنێکی تایبەت بە منداڵانە بە زمانی کوردی، ڕایانگەیاند، کە جارێکی تر دەست بە پەخش دەکەنەوە.
- فیگەن یوکسەگداغ هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە لە زیندان چاوی بە بنەماڵەکەی کەوت.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 10,990 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!