$باشووری کوردستان$
- کاتژمێر 5ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە #خانەقین# پۆلیسێک بەناوی محەمەد قاسم برینداربوو و گەیەندرایە نەخۆشخانە و چارەسەریی پزیشکی بۆ کرا، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی شۆڕش کرا لە سلێمانی و لەوێ گیانی لەدەستدا.[3]
- لە #هەولێر# تەقە لە حوسێن یەزدان پەنا کرا.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە ناوەندی شاری #عەفرین# ئەنجومەنی خۆجێیی کاتی لە نوێنەرانی کورد و عەرەب و تورکمان دامەزرێندرا. بەگوێرەی سەرچاوە ڕۆژنامەوانیەکانی تورکیا ئەنجومەنەکە بە دەنگدانی کەسایەتی و ناودارەکانی شارەکە پێکهێندراوە.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- لە 3 هەمین کۆنفەڕانسی کوردی فەیلیدا، کە لە پارلەمانی ئەوروپا لە برۆکسل بەڕێوە دەچێت، دەیان کەسایەتی کوردی هەر چوارپارچەی کوردستان،، عەرەب، ئەوروپی و ئەمەریکی بەشداران ولە سێ بەش یان پانێلدا پرسی فەیلیەکان تاوتوێ کرا.[2]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 9,799 ganger