هاووڵاتیانی خۆشەویست...
لایەنە بەیوەندیدارەکانی کوردستان...
بەداخەوە لە شەوی 12-10-2013 لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژهەڵاتی هەولێر لە کاتێکدا کارمەندانی تەندروستی خەریکی ڕاپەڕاندنی ئەرکی پیرۆزی سەر شانیان بوون لە خزمەتکردن و ساڕێژکردنی نەخۆشەکاندا، لە لایەن چەند کەسانێکی هاوەڵی نەخۆش بە بێ بوونی هیچ پاساوێک لە ناو حەڕەمی نەخۆشخانەدا هێرش دەکرێتە سەر کارمەندانی تەندروستی و لەبەردەم نەخۆش و کەسوکارەکانیاندا لێیاندەدرێت و سوکایەتییان پێدەکریت و پیرۆزی نەخۆشخانە دەبەزێنن، کەچی دواتر کارمەندانی هێرشکراوە سەر دەستگیریش دەکرێن!؟ ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەم کارمەندانە بەوپەڕی دڵسۆزیەوە خەریکی خزمەتکردنی نەخۆشەکانی ئەو پەلامەردەرانە بوون و دەیانەویست لە ئازەرەکانیان کەمبکەنەوە.
لایەنە پەیەوەندیدارەکان و هاوڵاتیانی خۆشەویست...
ئێمە لە ڕێکخراوەکانی کارمەندانی تەندروستی سەردەم و یەکگرتوو و کۆمەڵ، لەدوای ئەوەی ئیدانە ئەو پەلاماردانە دەکەین و شەرمەزاری دەکەین، داوا دەکەین کەبەزووترین کات هێرشکاران بە سزای یاسایی خۆیان بگەیەنرێن و قەرەبووی ماددی و مەعنەوی کارمەندانی تەندروستی بکرێنەوە، چونکە ئەم هێرشکردنە خەریکە لە حاڵەت بوونەوە تێپەڕ دەکات و دەبێتە دیاردە !؟ یەکێ لە هۆکارە سەرەکیەکانی دووبارە بوونەوەی ئەم کارە بێزراوەش سزانەدانی خەتاباران بووە و دوای کۆتایی هاتنی دۆسیەکانیش تەنها کارمەندان زەرەرمەند بوون و تۆمەتبارانیش وەک پاڵەوان دەرکەوتوون لە نێو کۆمەڵگەدا...
هەروەک داوا لە دادگاکانی هەولێر دەکەین کە نەکەونە ژێر کاریگەری هێزە یاسا بەزینەکان و بەشێوەیەکی بێلایەنانە ماف بۆ خاوەن مافەکان بگێرنەوە، هەروەک داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەکەین کە گرەنتی پاراستنی کارمەندانی تەندروستی لە ئەستۆ بگرن و بەئەرکی سەرشانی خۆیان هەڵسن، تاوەکو هەموو لایەکمان سنوری ئەرک و ماف و ئازادیەکانمان پارێزراو بێت...
ئیتر سەرکەوتوویی بۆ دڵسۆزی و ماندوونەناسی کارمەندانی تەندروستی...
ڕێکخراوی ڕێکخراوی ڕێکخراوی
کارمەندانی تەندروستی کارمەندانی تەندروستی کارمەندانی تەندروستی
سەردەم یەگکرتوو کۆمەڵ
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 4,693 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!