$باشووری کوردستان$
- لە شاری #سلێمانی# کۆمەڵێک ڕووناکبیر و ڕۆژنامەنووس و مامۆستای زانکۆ و پارێزەر و هونەرمەند لە دانیشتنێکی کراوەدا لە هۆڵی سلێمانیی سەنتەری گەنجان پڕۆژەیەکیان بەناوی بەرەو ڕیفراندۆم بۆ دیاریکردنی چارەنووسی گەلی کورد خستەڕوو. بەپێی ئەم پڕۆژەیە ئەو ڕیفراندۆمە دەبێتە هۆی بڕیاردانی چارەنووسی خەڵکی کورد و هەڵبژاردنی جۆری حوکم.[1]
- هێزەکانی ئەمریکا و پێشمەرگە لە شاری سلێمانی ژمارەیەک ئەندامی سەربازی سوپای تورکیایان دەستگیرکرد بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ کوشتنی پارێزگاری #کەرکووک#. بەهۆی بڵاوکردنەوەی وێنەی دوای دەستگیرکردنیان بە کلێتەوە لەلایەن سوپای ئەمریکا تورکیا کاردانەوەی توندی هەبوو و بوو بەهۆی زیادبوونی ناکۆکی سیاسی ئەوکاتەی نێوان هەردوو وڵات لەدوای ئەوەی تورکیا ڕێگای نەدا ئەمریکا خاکی وڵاتەکە بەکاربھێنێت بۆ هێرشی سەر ئێراق.[2]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 7,209 ganger