- هێرشی پێشمەرگە لە بەنداوی موسڵ و زوممار دەستیپێکردووەتەوە و تائێستا سێ گوند و چواڕیانی عەوێنات کۆنترۆڵ کراونەتەوە.
- تیمێکی کوردسات نیوز کەسەرقاڵی ڕووماڵی پێشڕەویی پێشمەرگەبوون لەباشوری زوومارو نزیک ڕەبیعە لەلایەن ئاسایشی زوومارەوە ڕێگرییان لێکراوە دواتریش دەست بەسەر کراون.
- لە ڕۆژی ئاڵای کوردستاندا، بەشێک لە قوتابیە عەرەبەکانی زانکۆی کەرکووک، لەدژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، ئاڵای ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (ناسراو بە داعش) هەڵدەکەن.
- حکومەتی ئەڵمانیا بڕیاریدا 100 سەرباز ڕەوانەی باشووری کوردستان بکات بۆ ئەوەی ڕاهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بکەن.
- لەکاتی کێوماڵکردنی ئەو گوندانەی ئازادکراون لە گوندی قەسەریت کە دوا گوندی کوردستانییە خانوویەک بە پێشمەرگەدا تەقییەوە و بەهۆیەوە (6) پێشمەرگە شەهید بوون.
- لە پەرلەمانی کوردستان، لەمەراسیمی ڕۆژی (ئاڵای کوردستان و دایک)دا، ئاڵای کوردستان لەلایەن (عائیشە تەها) دایکی هەر سێ برای شەهید (ئەحمەد، مەولود، نەجات) عوسمان هەڵکرا.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 10,747 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!