لە ڕۆژی 1994-10-17 دڵەگەورەکەی
حەیرانحەیرانبێژی ناوداری کورد ڕەسووڵ گەردی (ڕەسوڵ ئیبراهیم سوڵتان) لەباڵەخانە بێنازەکەی لە گەڕەکی ئیسکانی شاری
هەولێرهەولێر لەلێدان کەوت و لەنێو شەپۆلی غەم و بە ئامادەبوونی هونەرمەند و دۆست و یارانی بەخاک سپێردرا.
ئەم هونەرمەندە لێهاتووەی کورد لە ساڵی 1922دا لە گوندی قەڵادگەی نزیک شاری هەولێر هاتۆتە دنیاوه، لە شاری هەولێری قەڵا و منارە پەروەردە بووە چووەتە بەر خوێندن و بووەتە خوێندەوارێکی ڕووناکبیر و هەر لە منداڵییەوە بەهرەی هونەری حەیرانبێژی لە مێشکدا چەکەرەی کردووە و دەنگی سازگاری خۆی لەگەڵ هەموو جۆرە مەقام و بەستەیەکی کوردیدا تاقیکردتەوە و هەستی کردووە لە حەیرانبێژیدا لە هەموو جۆرەکانی دیکەی گۆرانی کوردی سەرکەوتووتره، بۆیە خۆی داوەتە ئەو هونەرە ناسکەی کورد و بووەتە مەزنترین حەیرانبێژی کوردستان و لە هەموو لایەکی نیشتمانەکەی دەنگیداوەتەوه.
لەسەرەتای ساڵی 1947دا چووەتە بەغدا و لە ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی بەغدا-بەشی کوردی هەفتانە ئاهەنگێکی گۆرانی ڕاستەوخۆی پێشکەشکردووە و ناوبانگی هونەریی بەهەموو لایەکی کوردستاندا بڵاوبۆتەوه.
لە ماوەی کارکردنی لەو ئێستگەیەدا پتر لە 680 گۆرانی و مەقامی ڕەسەنی کوردی تۆمارکردووە و زۆربەیان حەیران و بەستەن و لەپاڵ گۆرانی وتنیشی دەستی هەڵبەست هۆنینەوەیش بووە و نازناوی شاعیری بێزار بووه، بۆیە حەزی دەکرد پێی بڵێن ڕەسوڵ بێزار گەردی و لە ماوەی ژیانیدا ئەم پەرتووکانەی لە هەڵبەستی خۆی و هەڵبەستی شاعیرانی دیکەی کورد چاپ و بڵاوکردۆتەوه:
1- بژاری لاوک و حەیران-ساڵی 1957دا لە بەغدا چاپی کردووە و 106 لاپەڕەیه
2- گوڵە مێلاقەی کوردستان-لە 1960دا لە بەغدا چاپی کردووە و 154 لاپەڕەیه
3- شیلان و شلێر-لە1967دا لە بەغدا چاپکراوە و 130 لاپەڕەیە
4- (دارەشەکران-2007)
5- (پەنگر-2008) .
ئەم هونەرمەندەی کورد خاوەن هەڵوێستێکی نیشتمانی بوو، گەلێک دڵسۆز بوو بۆ نەتەوە و نیشتمانە خۆشەویستەکەی، بۆیە لە دوای هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول ماوەیەک چووە پاڵ شۆڕش بەتایبەتی دوای دەستپێکردنەوەی شەڕ لە بەهاری 1974دا وەک هەموو ڕۆشنبیران و هونەرمەندانی خۆی گەیاندەشاخ، ئەم هونەرمەندە هەر بە نەمری لەدڵ و ویژدانی هونەردۆست و سەرجەم ڕۆڵەکانی گەلی کورد دەمێنێتەوه.
[1]